گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

حکومەتى عێراق ئەو توێژەى دیاریکرد کە بەشە خۆراکى مانگانەى دەبڕدرێت

2021.03.14 - 18:13
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەتى عێراق ئەو توێژەى دیاریکرد کە بەشە خۆراکى مانگانەى دەبڕدرێت

ناس کورد- 



وەزارەتى کاروکاروبارى کۆمەڵایەتى عێراق رایگەیاند، بۆ لەمەودوا بەشە خۆراکى مانگانە لەو خێزانانە دەبڕێت کە داهاتى مانگانەیان لە ملیۆنێک و 500 هەزار دینار زیاترە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێى ڕاگەیەنراوێکى وەزارەتەکە کە کۆپیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە (14ى ئازارى 2021) وەزارەتى کاروکاروبارى کۆمەڵایەتى عێراق بڕیارێکى نوێى لەبارەى ئەو چین و توێژانەى کە بۆ لەمەودوا دابەشکردنى بەشە خۆراکى مانگانە دەیانگرێتەوە دەرکردووە.

 

بەپێى بڕیارەکە، ئەو خێزانانەى کە داهاتى مانگانەیان دەگاتە زیاتر لە ملیۆنێک و 500 هەزار دینار ئەوا دابەشکردنى خۆراکى مانگانە بەسەریاندا نایانگرێتەوە.

 

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، وەزارەتى کار بایەخى لەپێشینە دەداتە ئەو چین و توێژانەى کە داهاتى مانگانەیان سنوردارە و بەشە خۆراکى مانگانە و خزمەتگوزاریەکانیان پێشکەش دەکات.

 

هەفتەى رابردوو وەزیرى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتى عێراق ڕێنمایى بۆ پێداچونەوە و چاکسازیکردن لە فۆڕمى خۆراکدا دەرکرد، بە ئامانجى ئەوەى گرنگى بدرێت بەو چینانەى لەژێر هێڵى هەژاریەوەن بۆ ئەوەى سودمەند بن.  

 

نوسينگەى ڕاگەیاندنى عادل ڕوکابى وەزیرى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتى عێراق لە راگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە 11ى ئازارى 2021 بڵاویکردوەتەوە، ڕوکابى ڕێنمایى دەرکردووە بۆ ئەوەى ئەو لیژنەیەى بە بڕیارى ئەنجومەنى وەزاریى بۆ ئابوریى پێکهێنراوە میکانیزمێکى گونجاو بۆ چاکسازى لە فۆرمى خۆراکدا دابنێت بەمەرجێک بتوانرێت جێبەجێ بکرێت.  

  

ڕونیشکراوەتەوە، ئەو هەنگاوە لەپێناو ئەوەدایە ئەو چینانەى کە شایستەن گرنگى لە پێشینەیان بدرێتێ، وەک ئەوانەى کە سود لە خزمەتگوزاریەکانى وەزارەتى کار وەردەگرن و لەلیستى ئەو کەسانەن لەژێر هێڵى هەژاریەوەن.  

  

بەپێی راگەیەنراوەکە، لە کۆبوونەوەى لیژنەى چاکسازى فۆرمى خۆراکدا کە ڕوکابى سەرۆکایەتى کردووە، تاقیکردنەوەى ئەزموونى میسرى بۆ دروستکردنى فۆرمى خۆراکى ئەلکترۆنى گفتوگۆى لەسەر کراوە و جەختلەوەکراوەتەوە کە پێویستیەکانى دیارى بکرێن و وەزارەتى پەیوەندییەکان پاڵپشتى ئەو پرۆژەیە بکات.  

  

هەروەها بە گرنگ زانراوە پێشنیاز و بیرۆکەکان پێشکەشى ئەنجومەنى وەزارى و ئابوریى و دواتر ئەنجومەنى وەزیران بکرێن، بۆ ئەوەى لەو بارەیەوە بڕیار بدەن.