ناس کورد-
مەلا بەختیار رایگەیاند، دیدارى حیزب و بەرپرسەکان زۆر دواخراوە و هۆشدارى لەگرێژ دەرچوونى ئەزموونى هەرێمى کوردستان دەدات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
مەلا بەختیار، ئەندامى ئەنجومەنى باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان (14ى ئازارى 2021)، لەمیانەى بڵاوکردنەوەى بەشێکى ترى کورتیلە رەخنە سیاسیەکانى لە هەژمارى خۆى لە فەیسبوک کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، لەبارەى تێکدانى دیدارى سەرکردەکانى پارتى و یەکێتى ئاماژە بەوە دەکات بەرپرسیارێتى گەورە دڵى گەورەى دەوێت.
دەقى نوسینەکەى مەلا بەختیار :
كورتیلە رەخنەی سیاسی
دیدارەكە تێك مەدەن
كاتێك ئاوڕ لە دارستانێك لە كێلی شەهیدان و ئەنفالستان دەدەمەوە، كە بیر لە مەترسیەكان دەكەمەوە. ، ئیتر دەبێ تێبگەین، چۆن گەمارۆ دراوین! دیداری حیزب و بەرپرسەكان، زۆر دوا خرا. خەریكە ئەزمونەكەمان لە گرێژنە دەردەچێ. بەرپرسیارێتی گەورە، دڵی گەورەی گەرەكە.
بارزانی ئەگەر بیری لە ئەدەبیاتی شەڕی ناوخۆ و قوربانیەكانی بكردایەتەوە، كێشەی، جەلالی و مەلایی، چارەسەر نەدەكرا. مام جەلالیش تەنها بیری لە 31/ی ئاب بكردایە، بەتەنها سەردانی كاك مەسعودی نەدەكرد و رێكەوتنی واشنتۆن (1998) روی نەدەدا. تكایە، قەتماغەكان هەڵمەدەنەوە. ماستاوەكان خەست مەكەنەوە!!