گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’شەڕی تیرۆرستانی پەکەکە’’

بەبێ ئاڵای کوردستان بەرەی تورکمانی بارەگایەکی نوێی لە هەولێر کردەوە

2021.03.14 - 14:29
App store icon Play store icon Play store icon
بەبێ ئاڵای کوردستان بەرەی تورکمانی بارەگایەکی نوێی لە هەولێر کردەوە

ناس کورد-

سەرۆکى بەرەى تورکمانى عێراقى دواى کردنەوەى بارەگایەکى نوێى حزبەکەى لە شارى هەولێر ڕایدەگەیەنێت، "دەبێت هەموو لایەنە سیاسیەکان دیدى خۆیان بۆ شەڕى تیرۆریستانى پەکەکە یەکبخەن."

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێى ڕاگەیەنراوێکى نوسینگەى سەرۆکى بەرەى تورکمانى عێراقى کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە (14ى ئادارى 2021)، ئەرشەد ساڵحیی سەرۆکى ئەو بەرەیە دوێنێ شەممە سەردانى شارى هەولێرى کردووە و بارەگایەکى نوێى بۆ نوسینگەى جێبەجێکردنى بەرەى تورکمانى لە هەولێر بە ئامادەبوونى لایەنگرانیان کردووەتەوە.



لە میانەى کردنەوەى بارەگا نوێیەکەى ئەو بەرەیەدا کە تەنها ئاڵای بەرەکەی هەڵکرابوو بەبێ ئاڵای کوردستان، ئەرشەد ساڵحى ڕایگەیاندووە، هەماهەنگى نێوان حکومەتى هەرێم و هەروەها یەکگرتنى دیدى سەرجەم حیزبە سیاسیەکان گرنگە "بۆ ئەوەى شەڕى تیرۆریستانى پەکەکە" بکرێت کە بووەتە سەرچاوەى مەترسى بۆ سەر ئاسایشى نەتەوەیى عێراقى.



هەر لەبەشێکى ترى وتەکانیدا، ئەرشەد ساڵحى تۆمەتى ئەوەى خستووەتە پاڵ پەکەکە کە گوایە مادەی بێهۆشکەر و ژەهر بەرەو پارێزگاى کەرکوک دەبەن و خەڵک بەو ڕێگەیە دەکوژن.

May be an image of 8 people and people standingMay be an image of 6 people, people standing, people sitting and suitMay be an image of 3 people, people standing, suit and outdoorsMay be an image of 5 people, people standing and suitMay be an image of 15 people, people standing and people sitting