گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەچ حەقێک پارتی داوای پارێزگاری کەرکوک دەکات؟

مەلا بەختیار: کاتی کۆنگرەی یەکێتی لای ئێمە نەماوە، لای ئەنجومەنی ناوەندە

2019.06.02 - 09:44
مەلا بەختیار: کاتی کۆنگرەی یەکێتی لای ئێمە نەماوە، لای ئەنجومەنی ناوەندە
ناس کورد- مەلا بەختیار بەرپرسیاریەتی بڕیاردان لەسەر کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەخاتە ئەستۆی ئەنجومەنی ناوەندی حیزبەکەی، دەڵێت:"دەمێکە ئەو بڕیارە لای مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی نەماوە". . مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لەمیانەی چاوپێکەوتنی لەگەڵ میدیای حیزبەکەی ئاماژە بە بەستنی کۆنگرەی یەکێتی و چەند پرسێکی دیکە دەکات. . لەبارەی ئەنجامدانی کۆنگرەوە ئاماژەی بۆ ئەوەکرد لە ئێستادا هەلومەرجەکە بۆ بەستنی کۆنگرە لەبارە و هیچ کۆسپێک لە ئارادا نییە، وتی:"بەستنی کۆنگرە تەنیا پەیوەندی بە سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسییەوە نەماوە، بەپێی پێڕەویی ناوخۆ سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی ساڵانێکە دەسەڵاتی بەستنی کۆنگرەیان نەماوە و لە دەست ئەنجومەنی ناوەندە، بەڵام بەداخەوە تاکو ئێستا ئەنجومەنی ناوەند ناتوانێت بڕیاری ئەنجامدانی کۆنگرە بدات و کاتیشی بۆ دیاری بکات". . مەلا بەختیار لەو بارەوە وتیشی:"ئەگەر ئەنجومەنی ناوەند وادەی ئەنجامدانی کۆنگرە دیاری بکات، ئەوکاتە ئۆرگانەکانی یەکێتی قسەی باشتریان دەبێت و سەرکردایەتی یەکێتیش دەبێت لەسەر ئەو بڕیارەی ئەنجومەنی ناوەند کۆببێتەوە". . هاوکات لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتی و پارتیەوە کە لەسەر پرسی کەرکوک ناکۆکیان تێکەوتووە، نایشارێتەوە دڵخۆشبووە بەوەی ڕێککەوتنی نێوان یەکێتی و پارتی ئیمزاکرا، بەڵام بڕوای وابووە نە لە یەکەم و نە لە دووەم ئیمزاش نەتوانرا بەپێی پێویست حکومەت دامەزرێت، وتی:"پۆستی پارێزگاری کەرکوک پشکی یەکێتییە و پارتی کاندیدی نییە، بە چ حەقێک پارتی کاندیدی دەبێت لە کاتێکدا بەشداری لە هەڵبژاردندا نەکردووە". .