گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

عێراق: تورکیا ڕەزامەندی داوە لەسەر بەردانەوەى دادپەروەرانەی ئاو

2021.03.14 - 14:07
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق: تورکیا ڕەزامەندی داوە لەسەر بەردانەوەى دادپەروەرانەی ئاو

ناس کورد-

وەزیری سەرچاوە ئاویییەکانی عێراق ڕایگەیاند، پەرلەمانی تورکیا ڕەزامەندی داوە لەسەر ئەو لێکتێگەیشتنەى کە تورکیا پابەند دەکات بە پێدانی بەشە ئاوی عێراق بە شێوەیەکی دادپەروەرانە و دەڵێت، پرسی ئاو بابەتی هاوکارییە نەک بابەتی ناکۆکی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مەهدی ڕەشید، وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق (14ی ئازاری 2021) لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی فەرمیی عێراقییە کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە ڕایگەیاند، "لەم ماوەیەدا زیاتر لە پێنج بۆ شەش کۆبوونەوەمان لەگەڵ لایەنی تورکی ئەنجام داوە کە چەند ساڵە ئەو بابەتە ڕووی نەداوە".

 

دوێنێ شەممە بە بەشداری بەشێکی زۆر لە وڵاتانی جیهان، کۆنفرانسی نێودەوڵەتی بۆ ئاو لە بەغدا بەڕێوەچوو.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "هەشت پسپۆڕی تورک هەن کە بەشداریی کۆنفرانسەکەیان کردووە، پرسی ئاو بابەتی هاوکارییە نەک بابەتی ناکۆکی، بۆیە حکومەتی تورکیا نوێنەری تایبەتی خۆی بۆ ئەو پرسە لە عێراق تەرخان کردووە".

 

لە کانونی یەکەمی 2014دا، هەردوو وڵات یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی ئاوی 12 خاڵییان واژووکرد لەبارەی هاوکاری لە بەڕێوەبردنی سەرچاوەکانی ئاوبۆ ڕووبارەکانی دیجلە و فورات و دیاریکردنی بەشی ئاوی هەر وڵاتێک لە ئاوی هەردوو ڕووبارەکە وجەختیش لەسەر گرنگیی خەمڵاندنی سەرچاوەکانی ئاو کرایەوە .