گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

منداڵە ونبووەکەی کەلار تەرمەکەی دۆزرایەوە

2021.03.14 - 12:23
App store icon Play store icon Play store icon
منداڵە ونبووەکەی کەلار تەرمەکەی دۆزرایەوە

ناس کورد-

دوای دیارنەمانی مێردمنداڵێک لە سنوری گەرمیان بۆماوەی نزیکەی شەش ڕۆژ، پۆلیسی گەرمیان دەڵێت، ئەمڕۆ بە کوژراوی دۆزراوەتەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا عەلی قەدور، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان (یەکشەممە 14ی ئازاری 2021) ڕایگەیاند، "دوای ئەوەی  ڕۆژی دووشەمەی ڕابردوو 8ی ئازار، کەسوکاری مێردمنداڵێک پۆلیسیان ئاگادارکردوە کە کوڕەکەیان لەماڵ دەرچووە و نەگەڕاوەتەوە بەیانی ئەمڕۆ یەکشەمە تەرمەکەی بە کوژراوی لە پشت باخەکانی نزیک شەقامی پشتێنەی نێوان ناحیەی ڕزگاری / گوندی گردەگۆزینە دۆزرایەوە ."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "مێردمنداڵەکە (ع / س / ع ) و لەدایکبووی 2004 بووە و دانیشتووی گوندی گردەگۆزینە سەربەقەزای کەلار بووە."

 

وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ئەوەشی خستووەتەڕوو، "لەئێستادا بەمەبەستی پشکنین تەرمەکە ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوەو پۆلیس پەڕاوی لێکۆڵینەوەی لەسەر ڕوداوەکە کردووەتەوە و لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە دەستی پێ کردووە."