گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دوای چەندین هەوڵ

زانیاری زیاتر لەسەر ئەو کچە ئیسرائیلییەی ئاگری عەشق بردی بۆ سوریا

2021.03.14 - 11:58
App store icon Play store icon Play store icon
زانیاری زیاتر لەسەر ئەو کچە ئیسرائیلییەی ئاگری عەشق بردی بۆ سوریا

ناس کورد-
دوای ئەوەی کچێکى ئیسرائیلى لە سوریا دەستگیر دەکرێت و دواترحکومەتى وڵاتەکەی ناچاردەبێت لە بەرانبەر وەرگرتنەوەیدا دیلێکی سورى ئازاد بکات، لێکۆلێنەوەکانی دادگا و ڕاپۆرتە میدیاییەکان وردەکاریی زیاتری چیرۆکی ئەو کچە ئاشکرادەکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی "عەرەب 48" و ڕۆژنامەی "وەڵای" ئیسرائیلی (14ی ئازاری 2021) کە "ناس کورد" بە دواداچوونی بۆ کردووە، "دوای ئەوەی هێزە ئەمنییەکانی سوریا کچە ئیسرائیلییەکە دەستگیردەکەن بە تۆمەنی دزەکردن بۆناو بەشی جۆلانی سوریا، داوایان لێکردووە کە بەرەو سەربازگایەکی سوپای ئیسرائیل بیانبات، ئەوەش بە مەبەستی تەقەکردن لە سەربازێک، بەڵام کچەکە ئەوەی داوایەی ڕەتکردەوەتەوە".


ئاماژە بەوەشکراوە، کچەکە بە ئەندامانی هێزە ئەمنییەکانی سوریا وتووە كە "ئەو پەیوەندی بە مردن و کوشتەوە نییە"، ئەوانیش وەڵامیان داوەتەو وپێیان وتووە، سەربازی ئیسرائیلی ناکوژین، بەڵکو تەنها دەیانڕفێنین بۆ سوریا".

 

پێشتر ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز ئاشکرایکرد کە ئەو کچە بۆ گەیشتن بە خۆشەویستە سورییەکەى ئەو کارەى کردووە و پاشان دەستگیرکراوە.

 

زیاتر بخوێنەوە: ئاگرى عیشق کچێکى ئیسرائیلى دەباتە سوریا و دەبێتە کێشە نێوان دوو وڵات


لەوبارەیەوە هەردوو پارێزەرەی کچە ئیسرائیلییەکە لە ئاکامی پێشکەشکردنی یاداشتی بەرگرییکردن لە کچەکە بۆ دادگای ئیسرائیلی ئەوەیان سەلماندووە، "بە پێچەوانەی کەیسەکانی پێشوو کە بووەهۆی زیانگەیاندن بە ئاسایشی وڵات بۆ هەموو لایەک ئاشکرایە کە ئەو کچە زیانی پێنەگەیاندووە و هیچ نیازێکی نەبووە ئاسایشی دەوڵەت بخاتە مەترسییەوە، بۆیە سەیرە لە ئێستادا دادگا بەو تۆمەتە تاوانباری دەکات".


بەگوێرەی یاداشتی تاوانەکانی دادگا کە دژ بە کچەکە گەڵاڵە کراوە، ئەوە خراوەتەڕوو، "کچەکە لەو کاتەوەی لە ساڵی 2019دا لە خزمەتی سەربازی دوورخراوەتەوە، شێوازی ژیانی گەڕۆکی و گەڕیدەیی هەڵبژاردووە و لە سەرانسەری وڵاتدا گەشتی کردووە، لە ماوەیەدا چەندینجار سەردانی ئەو ناوچانەی کردووە کە لەژێر دەسەڵاتی حکومەتی فەلەستینیدا بووە".


ئاماژە بەوەشکراوە، "کچەکە لە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمدا بە ئۆتۆمبێلەکەی لە سنوری لوبنان گەشتی کردووە و لەگەڵ لوبنانییەکان قسەی کردووە کە لەودیو سنورەوە بوون، هەروەها وێنەکانی لە لوبنان بڵاوبوونەتەوە وکە لەپاڵ وێنەکانی نوسراوە "حیزبوڵا لە دڵەڕاوکێدایە بەهۆی ئەو کچە ئازایەوە کە لەنزیک سنور دەسووڕێتەوە".

me_ga.php?id=2870
ئەوەشخراوەتەڕوو، "کچەکە لە کۆتایی ساڵی ڕابردوودا دوو جارهەوڵیداوە بچێتە ناو کەرتی غەزە، جارێک لە ڕێگەی دەروازە زەمینییەکانەوە و جارێکی تریش لە رێگەی دەریاوە".


یاداشتی تاوانانەکان ئاماژەیان بەوەشکردووە، "لە مانگی کانونی دووەمی 2021دا کچە گەنجەکە بە ماتۆرسکیل سنوری وڵاتی ئەردەنی بڕیوە و گەیشتووەتە سەربازگایەکی سوپای ئەو وڵاتە و لەگەڵ سەربازەکاندا قاوەی خواردووەتەوە، پێش ئەوەی ڕاپێچی لێکۆڵینەوە بکرێت و دواتر بیگەڕێننەوە بۆ ئیسرائیل".

 

ئەوەش خراوەتەڕوو، "لەکۆتایی هەمان مانگدا ئەو کچە سنوری سوریای بڕیوە، بۆیە گەشتی کردووە بۆ ناوچەی کیرات شمۆنا، ڕۆژی دواتر بە پاس چووەتە ناوچەی مەجەدال شەمس و کاتژمێرێک دواتر گەیشتووەتە ناو شارۆچکەکە دواتر بەرەوە ناوچەی جەبەل شێخ ڕویشتووە، هەموو کەلوپەلەکانی لە ناوچەی قەدەغەکردنی چەکدا بەجیهێشووە و تەنها کامێراکەی لەگەڵ خۆی بردووە".


ئەوەشخراوەتەڕوو، "دوای ئەوەی لە ناوچەی قەدەغەکردنی چەک پەڕیوەتەوە، بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک بە پێ ڕۆیشتووە و دواتر گەیشتووەتە گوندی خەدەر کە چەند کیلۆمەترێک لە ڕۆژهەڵاتی مەجەدەل شەمسەوە دوورە".

 

کاتێک گەیشتووەتە گوندی خەدەر، خەڵک لێی کۆبوونەتەوە، پاشان دوو کەس لە ئەندامانی هێزە ئەمنییەکانی سوریا بردویانە بۆ بنکەی پۆلیسی ناوچەکە، پاش ڕۆژێک گواستراوەتەوە بۆ دیمەشق.

me_ga.php?id=2871

هاوکات بە گوێرەی ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز کە "ناس کورد" پێشتر بەدواداچوونی بۆکردووە ئەوە ئاشکراکراوە،ئەو کچە ئیسرائیلییە لە میانەى گۆڕینەوەى دیلەکانى نێوان سوریا و ئیسرائیلدا ئازاد کراوە، ئەوەش دواى ئەوەى سوریا لەبەرانبەر دیلەکانیدا، پارەى ڤاکسینى بۆ سوریا دابین کردوە.