گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دایک و باوکی خزمی یەکترن

حاڵەتێکی دەگمەن.. منداڵێک بە قژی سپییەوە لەدایکبوو

2021.03.14 - 09:03
App store icon Play store icon Play store icon
حاڵەتێکی دەگمەن.. منداڵێک بە قژی سپییەوە لەدایکبوو

ناس کورد-

لە نەخۆشخانەیەکی پارێزگای ئەقسەری باشور لە میسر، حاڵەتێکی دەگمەنی لەدایکبوون تۆمار کرا کە ئەویش لەدایکبوونی منداڵێک بوو کە بەشی پێشەوەى قژی سپییە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حامد سەید ئەحمەد، پزیشکی ڕاوێژکاری نەخۆشییەکانی ژنان و منداڵبوون لە نەخۆشخانەی نێودەوڵەتی ئەقسەر کە سەرپەرشتی منداڵبوونەکەى کردووە لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی "العربیة" کە ناس کورد بەدواداچوونی بۆ کردووە (14ی ئازاری 2021) دەڵێت، بەیانی ڕۆژی شەممە منداڵەکە لەدایکبووە، یەکسەر تێبینی ئەوەمان کرد کە بەشی پێشەوەى قژی سپییە، بە ئەگەرێکی زۆرەوە پێدەچێت بەهۆی هاوسەرگیریی خزمایەتی بوو بێت، چونکە دایک و باوکی منداڵەکە خزمی یەکترین."


باسی لەوەشکرد کە ئەو بە هەمیشەیی سەرپەرشتی زۆربەى پرۆسەکانی منداڵبوون دەکات لە پارێزگاکە بەڵام ئەوە دووەم حاڵەتی لەوشێوەیەیە کە دەیبینێت و دەڵێت، "لەوانەیە کاریگەری بکاتە هەستی بیستن، بۆیە دایک و باوکی پێویستە بە بەردەوامی چاودێریی دەرمانی بکەن."

me_ga.php?id=2865

مانگی ئەیلولی ڕابردوو، نەخۆشخانەی ئەرمنت لە هەمان پارێزگا حاڵەتێکی تری دەگمەنی تۆمار کرد کە ئەویش لەدایکبوونی منداڵێکی سەربڕدراو بوو.


محەمەد عیزەدین، سەرۆکى بەشی ژنان و لەدایکبوون لە نەخۆشخانەکە ڕایگەیاند، ژنێک هاتە نەخۆشخانە کە دۆخی جێگیر نەبوو، هەروەها سەرئاوی تەقی بوو، بەپەلە نەشتەرگەری بۆ کرا، دواتر بۆمان دەرکەوت کە پێستی منداڵەکە چەند قڵیشان و بڕینێکی تێدایە، پاشان برایە شوێنی تایبەت بۆ چاودێریکردن.

 

دەشڵێت، "ئەو حاڵەتە پێشتر لە پارێزگاکە تۆمار نەکرابوو، زۆربەی بەهۆی ئەوەوە ڕوو دەدات کە دایکی منداڵەکە لەکاتی سکپڕیدا دەرمانی جۆراوجۆر زۆر دەخوات و دەبێتەهۆی تێکچوونی منداڵەکە، بە تایبەت لە سەرەتای سکپڕی، پێستی منداڵەکە توشی قڵیشان دەبێتەوە، پاشان بەهۆی جوڵانی منداڵەکەوە لە سکی دایکیدا، قڵیشانەکە دەبێتە بڕین و زاماری، بە تایبەت لە ملیدا کە وەک ئەوە وایە منداڵەکە سەربڕدرا بێت."

 

محەمەد عیزەدین جەختی کردەوە کە "منداڵەکە تەنها 24 کاتژمێر هەناسەی دا لەدوای لەدایکبوونی."