گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

تۆمەتبارانی ڕووداوی کوشتنی دوو کەسەکەی بەردەم گازینۆکەی سلێمانی دەستگیرکران

2021.03.14 - 08:27
App store icon Play store icon Play store icon
تۆمەتبارانی ڕووداوی کوشتنی دوو کەسەکەی بەردەم گازینۆکەی سلێمانی دەستگیرکران

ناس کورد-

دوای تەقەکردن لەبەردەم یانەیەکی شەوانە و کوشتنی دوو کەس و بریندارکردنی دوو کەسی دیکە، ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاند، تۆمەتبارانی ڕووداوەکەی دەستگیرکردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاند، دوای لێکۆڵینەوەیان لە ڕووداوی تەقەکردن لە فرۆشگایەکی ماددەی خواردنەوە کحولیەکان کە تیایدا دوو کەس کوژران ژمارەیەک تۆمەنباریان دەستگیر کرد.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای 24 کاتژمێر توانیان تۆمەتباران دەستنیشان بكەن و دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەری، تواندرا دەستگیربكرێن و دەست بەسەر ئەو كەرەستە و ئۆتۆمبێلانەشدا بگیرێت كە تاوانەكەیان پێ ئەنجامداوە.

 

ئاسایشی سلێمانی دەشڵێت، "سەرجەم دانیشتووانی شار دڵنیا دەكەینەوە كە وەك هەمیشە ئاسایش پابەندی بەڵێنی خۆیەتی و بێ ماندووبوون لە خزمەتی هاووڵاتیاندایە و تاوانبارانی لەمجۆرە لە رێگەی یاساوە بە سزای دادپەروەرانە دەگەیێندرێن."

 

شەوی 12ی ئازاری 2021، لەبەردەم یانەیەکی شەوانەدا لەشاری سلێمانی، لەلایەن دوو کەسەوە دەستڕێژی گولـلەی هەڕەمەکی کرا و بەهۆیەوە دوو کەس کوژران و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.