گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

نوێترین زانیاری لەبارەی دانیشتنی دووشەممەی پەرلەمان و پشکی هەرێم لە بودجە

2021.03.13 - 23:26
App store icon Play store icon Play store icon
نوێترین زانیاری لەبارەی دانیشتنی دووشەممەی پەرلەمان و پشکی هەرێم لە بودجە

 ناس کورد-

سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، پەرلەمانتاران ئاگادارکراونەتەوە کە دانیشتنی ڕۆژی دووشەممە تایبەتە بە تەواوکردنی پڕۆژەیاسای دادگای فیدڕاڵی و پڕۆژەیاسای بودجە ناخرێتە بەرنامەی کاری پەرلەمانەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق (شەممە 13ی ئازاری 2021) بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، "کەمێک پێش ئێستا فەرمانگەی پەرلەمانی، پەڕلەمانتارانی ئاگادار کردووەتەوە کە دانیشتنی دووشەممە تایبەتە بە تەواوکردنی پرۆژە یاسای دادگای فیدڕاڵی."

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، پێشتر وا بڕیاربوو لە دانیشتنی ڕۆژی دووشەممەدا، پڕۆژەیاسای بودجەی 2021ی عێراقیش بخرێتە بەرنامەی کاری پەرلەمانەوە بۆ دەنگدان، ئەگەرچی هێشتا ئەو بڕگەیەی تایبەتە بە پشكی هەرێم یەکلایی نەکراوەتەوە.

 

ناس کورد زانیویەتی، لیسته شیعەکان زۆرینەیان بەدەقەکەی کازمی ڕازی نین، بەڵام هێشتا هیچ دەقێکیتری جێگرەوەیان پێشنیاز نەکردووە.

 

بەگوێرەی بەدواداچوونەکانی ناس کورد، ڕەشنوسێک هەیە جێگای گفتوگۆی لیستە شیعەکانە، ئەویش ڕادەستکردنی 460 هەزار بەرمیل و گێڕانەوەی خەرجی تێچوونە و بڕیارە دووشەممە یەکلایی بکرێتەوە.

 

هاوکات محەمەد دەڕاجی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، "گفتۆگۆی پشکی هەرێم چووەتە دەرەوەی لیژنەی دارایی و دەرەوەی پەڕلەمانیش و ئێمەش وردەکاریی نازانین."