گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

ژنێک دواى 20 ساڵ زانى کە پیاوە.. ساڵێکە هاوسەرگیری کردووە

2021.03.13 - 21:49
App store icon Play store icon Play store icon
ژنێک دواى 20 ساڵ زانى کە پیاوە.. ساڵێکە هاوسەرگیری کردووە

ناس کورد- 

ژنێکى چینى لە تەمەنى 20 ساڵیدا دواى ئەوەى سەردانى پزیشک دەکات تووشى شۆک دەبێت، ئەوەش بەهۆى ئەوەى پزیشک ئاگادارى دەکاتەوە لەوەى کە هەردوو ڕەگەزەکەیە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژنامەى "ساوس چینا مۆڕنینگ پۆست" (شەممە 13ى ئازارى 2021) بڵاویکردوەتەوە، ژنیک کە زیاتر لە ساڵێکە هاوسەرگیرى کردووە و منداڵى نەبووە، سەردانى پزیشکى کردووە، بەڵام بەهۆى ئەوە نەبووە کە منداڵى نابێت، بەڵکو بەهۆى ئازارى قولەپێى، لە پشکنینەکاندا دەرکەوتووە کە ئێسکى ژنەکە دواى تەمەنى پێگەیشتن هەرگیز گەشەى نەکردووە، تەنانەت دەرکەوتووە کە تا ئەو کاتەش نەچووەتە سوڕى مانگانەوە.

 

ڕۆژنامەکە جەختیلەوەشکردوەتەوە، هەروەها ژنەکە دانیناوە بەوەدا کە تا ئەو کاتە نەچووەتە سوڕى مانگانەوە، بەڵام بۆ ئەوەى تووشى شەرمەزارى نەبێت باسى نەکردووە، بەڵام هەرگیز گومانى نەبووە و بە جدى وەرینەگرتووە، چونکە ئەندامى زاو و زێى ژنانەى هیچ کێشەیەکى نەبووە تەنانەت لەکاتى سێکسیشدا.

 

ئەوەش بەپێچەوانەى ئەوانەى کە هەردوو ڕەگەزن و ئەندامى زاو و زێیان بە ئاشکرا جیاناکرێتەوە لە نێوان هەردوو ڕەگەزەکەدا.

 

ڕونیشکراوەتەوە، هەروەها دەرکەوتووە کە لە تەمەنى منداڵیشدا پەستانى خوێنى بەرز بووەتەوە و کێشەى کەمى پۆتاسیۆمیشى هەبووە، ئەوانەش نیشانەکانى بوونى کێشە لە ناتەواوى دروستبوون، پزیشکان جەختیان لەوەشکردوەتەوە، ژنەکە کە ناوى "بینگ بینگ"ە ڕەحم و هێلکەدانى نییە.

 

هەروەها، بینگ ئەندامى زاو و زێى پیاویشى نییە سەرەڕاى ئەوەش ئەو بەشە زیادەى ملیشى نییە کە پێى دەوترێت "سێوى ئادەم" و تەنها لە پیاواندا هەیە، بەڵام پێویستە ئەو ڕەگەزە دیارى بکات کە دەیەویت و ئەوەش کاتێکى زۆرى پێویستە.