گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

ڕاگەیەنراوێکی توند لە یەکێتییەوە لەبارەی کۆبوونەوەی لاهور شێخ جەنگی و بارزانی

2021.03.13 - 21:13
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاگەیەنراوێکی توند لە یەکێتییەوە لەبارەی کۆبوونەوەی لاهور شێخ جەنگی و بارزانی

ناس کورد- 

‎سكرتارييەتی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتییمانیی کوردستان ڕاگەیەنراوێکی لەبارەی کۆبوونەوەی لاهور شێخ جەنگی و مەسعود بارزانی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، بارزانی خۆی داواى كۆبونەوەی لەھاو سەرۆك لاهور كردووە .

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەقی ڕاگەیەنراوەکە:

 

‎ئەم چەند ڕۆژە زۆر قسەلەسەر مەسەلەی دانيشتنى جەنابى ھاو سەرۆک لاهور و كەسێك

 

‎لەحزبێکی ديكە دەکرێت، لەکاتێکدا ئەو كەسە خۆی  داواى كۆبونەوەی لەھاو سەرۆك لاهور كردووە .

 

سەرەتا دەبێت بڵێین جةنابى ھاوسەرۆک لاهور هەموو سەردەمێك ئەگەر زانيبێتی بابەتێك ئاشتى كۆمەڵایەتى لێدەکەوێتەوەوسەقامگيرى سياسىی دروست دەکات، هيچ كات دوو دڵ نەبووە تەنانەت ئەگەر لەسەرحسابى قوربانيدانى خۆى وحيزبەكەى بووبێت، مێژووش لەسەر ئەم قسەیە شاهيدە. پێویست ناکات ناکۆکی خێزانی تێکەڵ بەبەرژەوەندی باڵای خەڵکی کوردستان بکرێت یان بەرژەوەندی خەڵکی کوردستان بکرێتە قوربانی ناکۆکی ناوخۆیی ئەو حیزبە.

 

‎لەبارەی بابەتی ئەم دانيشتنەش كە ئێستا باسێکی گەرمە، دەبێت بپرسين ئايا ھەڤاڵ ھاوسةرۆك لاهور كێشەی شەخسى لەگەڵ كەسێك هەیە؟ ئايا ئەوەی لەئەنجامى ريفراندۆم بەسەر كەركوك وشەنگال وخانەقين و دووزخورماتودا هات بەرانبەر بە ھەڤاڵی ھاوسەرۆك لاهور بوو يان بەرانبەر هەموو گەلى كوردستان؟ كێ هەبوو لەم وڵاتەدا دڵى نەشکێت،چى كوردێك ئازارى نەبينى بەهۆى خيانەتی شەنگال و ريفراندۆمە شومەکە. كەواتە كەسێک ئەم كارەى كردبێت، داواى لێبوردنێک لە  ئیزیدییەکان و هەموو ميللەتى كورد قەرزارە، ئەگەر ئەمە روويدا ئەوكات لای ھەڤال ھاوسەرۆک لاهور دانيشتن وكۆبونەوەش ئاساییە.

 

 

‎سكرتارييەتی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتییمانیی کوردستان