ناس کورد-
بەپێی ئاماری نوێی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا ژمارەی توشبووان بە شێوەیەکی بەرچاوی کەمی کردووە و تەنها 60 حاڵەتی توشبوون بە پەتاکە تۆمار کراوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
هەر بەپێی ئامارەکە بۆ ئەمڕۆ شەممە، 13ی ئازاری 2021، لەو ماوەیەدا 107 کەس نەخۆشییەکەیان پەڕاندووە و چاکبوونەتەوە، بەڵام چوار توشبوو بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.