گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بافڵ تاڵەبانی: بەرەو قۆناغێکی نوێی سیاسی هەنگاو دەنێین و حکومەتی هاووڵاتی دادەمەزرێنین

2019.06.01 - 22:56
بافڵ تاڵەبانی: بەرەو قۆناغێکی نوێی سیاسی هەنگاو دەنێین و حکومەتی هاووڵاتی دادەمەزرێنین
ناس کورد بافڵ تاڵەبانی کوڕی گەورەی سکرتێری کۆچکردووی یەکێتی جەلال تاڵەبانی لەبارەی کۆنگرەی داهاتووی حزبەکەیەوە دەڵێت "بەرە و قۆناغێکی نوێی سیاسی ھەنگاودەنێین". . بافڵ تاڵەبانی لەیادی دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانیدا پەیامێکی بڵاوکردەوە وێڕای جەختکردنەوە لەسەر بەردەوامیدان بە کارەکانی سکرتێری کۆچکردووی یەکێتی، هاوکات قسە لەسەر پرسی گەرمی کۆنگرەی داهاتووی یەکێتی دەکات، دەڵێت:"بەرەو قۆناغێکی نوێی سیاسی ھەنگاو دەنێین و کۆنگرەی نوێبوونەوە و بەھێزترکردنەوە و خۆڕێکخستنەوە دەبەستین". . هاوکات لەبارەی پڕۆسەی داهاتووی حوکمڕانی هەرێمەوە دەڵێت: "یاسا سەروەری و مرۆڤ سالاری دروشمە باڵاکانمان بێت و عەدالەتی کۆمەڵایەتی و مافی ھاوڵاتی بوون دەچەسپێنین و حکومەتی ھاووڵاتیش دادەمەزرێنین". . بافڵ تاڵەبانی لە پەیامەکەیدا ئاماژە بە هەڵوێستی حزبەکەی دەکات لەبارەی کەرکوکەوە کە ئێستا بووەتە کێشە لەنێوان یەکێتی و پارتی، دەڵێت: "سوورتر دەبین لەسەر خەباتمان و کەرکوک بەشێکی گرنگی جەستەی یەکێتیی دەبێت". .