گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

کۆمپانیایەکی تری خۆڵ و خاشاک بەهۆی پێنەدانی شایستە داراییەکانییەوە مانیگرت

2021.03.13 - 11:25
App store icon Play store icon Play store icon
کۆمپانیایەکی تری خۆڵ و خاشاک بەهۆی پێنەدانی شایستە داراییەکانییەوە مانیگرت

ناس کورد-
شارەوانی پێنجوین لە ئاگادارییەکدا ڕایگەیاندووە، کۆمپانیای پاککردنەوەی خۆڵ و خاشاک لە قەزاکەیان مانگرتنیان ڕاگەیاندووە بەهۆی وەرنەگرتنی شایستە داراییەکانیانەوە و ئاشکراشی دەکات، خۆیان لە هەوڵی چارەسەرکردنی گرفتەکەدان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شارەوانی قەزای پێنجوین لە ئاگادارییەکدا کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە (13ی ئازاری 2021) ڕایگەیاندووە، "ئاگاداری هاوڵاتیانی قەزای پێنجوێن و ناحیەی گەرمک دەکەین ئەمڕۆ کۆمپانیای کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک (گارێکس) مانگرتنیان ڕاگەیاندوە بەهۆی پێنەدانی شایستە داراییەکانیانەوە."

 

باسی لەوەشکردووە، "شارەوانیمان لە هەوڵی چارەسەرکردنی گرفتەکەدایە."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، کۆمپانیای گارێکس کە کاری کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک دەکات ئەمە چەندەمین جارە بەهۆی وەرنەگرتنی شایستە دارایەکانیانەوە مانیان گرتووە و کارەکانیان ڕاگرتووە.



ئێوارەی رۆژی دووشەممەش (8ی ئازاری 2021) لە سلێمانی، هەرسێ کۆمپانیاکانی پاککەرەوە (شکار، خالید شینکی و هەرێم) مانگرتنیان لە کارکردن راگەیاند، ئەوەش بەهۆی دابیننەکردنی بودجەی کۆمپانیاکانی پاککردنەوەو زیادکردنی باج لەسەریان لەلایەن وەزارەتی دارایی و شارەوانییەوە.


دواتر لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار (سێشەممە 9ی ئاداری 2021) ڕایگەیاند، "گرفتی كۆمپانیاكانی پاككردنەوەی شاری سلێمانی چارەسەر بووە".


وەزارەتی شارەوانی ڕاشیگەیاندووە، "هەموو كۆمپانیاكان دڵنیا دەكەینەوە كە بودجەیان بۆ دابین كراوە و شایستە داراییەكانیان وەردەگرن، بەو مەرجەی تەواوی ڕێنماییەكانی گرێبەستە گشتییەكان جێبەجێ كرابن، هەندێك لەو كۆمپانیایانە كە مەرجەكانی ئالیاتیان تێدا نییە و وەك خۆی جێبەجێیان نەكردووە، داوا لە هەموو كۆمپانیاكان دەكەین، كاتێك تەندەر پێشكەش دەكەن، دەبێت ئامادەییان تێدا بێت، هەموو بەندەكانی گرێبەست جێبەجێ بكەن."



لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئەوەش هاتووە، "حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر بەڵێنەكانی خۆی بە بەردەوامیی خزمەتگوزارییەكان و بەرزكردنەوەی كوالیتی ئەو خزمەتگوزارییانە سوورە، هەر لەو پێناوەدا مەرجەكان بەرز دەكاتەوە، تاوەكو زیاتر ڕەزامەندیی هاووڵاتییان بەدەست بهێنێت و هەر گرفتێک بێتە پێشەوە، هەموو هەوڵێک دەدات بە زووترین کات چارەی بکات."