گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەیوەندی بە نرخی نەوتەوە چییە؟

ئەحمەدی حاجی ڕەشید دواین زانیاری لەسەر بودجە و پشکی هەرێم ئاشکرا کرد

2021.03.13 - 11:14
App store icon Play store icon Play store icon
ئەحمەدی حاجی ڕەشید دواین زانیاری لەسەر بودجە و پشکی هەرێم ئاشکرا کرد

ناس کورد-
ئەندامێکی کوردی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق پێی وایە ڕۆژی دووشەممە دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە بەڕێوەناچێت و دەڵێت، "حکومەتی هەرێم نەوت وەکو پرسێکی سیاسی بەکاردەهێنێت لەبری ئەوەی ئابوری بێت".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ شەممە، 13ی ئازاری 2021، ئەحمەد حاجی ڕەشیدلە پەخشی ڕاستەخۆدا لەگەڵ پەیامنێری "ناس کورد" ڕایگەیاند، "بەهۆی ئەوەی سێ مادەی یاسای دادگای فیدراڵی چارەسەر نەکراوە، پێی ناچێت پڕۆژەیاسای بودجەی 2021ی عێراقیش لە پەرلەمانی عیراق دەنگدانی لەسەر بکرێت و لایەنە شیعییەکانیش ئەو دەقەیان نەهێناوە کە کۆک بن لەسەری، بۆ ئەوەش پێم وا نییە پڕۆژەیاساکە لە ڕۆژی دووشەممە دەنگدانی لەسەر بکرێت و تێپەڕێنرێت."


باسی لەوەشکرد، لایەنە شیعییەکان دەیانەوێت شەقامی شیعی لە عێراق قەناعەت پێبکەن کە هەموو نەوتی هەرێمی کوردستانیان لەبەردەستە و بۆ ئەوەش ئەو مادەیان لە پڕۆژەیاسای بودجە قبوڵ نییە کە باس لە ناردنی پشکی هەرێمی کوردستان دەکات.


ئەوەشی وت، "ئەگەر ڕێککەوتنی سەرکەوتوو هەبێت و حکومەتی هەرێم پابەندبێت پێوەی پێم وایە زیاتر سود لە ڕێککەوتن ببینێرێت، بە پێچەوانەشەوە ڕێککنەکەوتنی هەرێم واتە گەڕانەوە بۆ چوارگۆشەی یەکەم و حکومەتی هەرێم زیانی بەردەکەوێت".


لەبارەی ئەگەر و هۆکاری ڕێکنەکەوتنی هەرێم و بەغدا، ئەحمەد حاجی ڕەشید، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، "حکومەتی هەرێم هەرکات نرخی نەوت بەرزدەبێتەوە پێی وایە خۆی دەتوانێت ئیدارەی دۆسیەی نەوتی هەرێمی کوردستان بدات، لەکاتێکدا ناتوانێت ئەوە بکات و ئەوەش گەورەترین گرفتی هەرێمی کوردستانە کە نەوت وەکو پرسێکی سیاسی بەکاردەهێنێت لەبری ئەوەی بابەتێکی ئابوری بێت".



پێشتر محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لەسەر واژۆی 150 پەرلەمانتاری عێراق بڕیاریدا، ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو 15ی ئازاری 2021 دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای ئەمساڵی بودجەی عێراق بکرێت.



لەلایەکی ترەوە سامر زیبان، ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە میدیا عێراقییەكانی ڕایگەیاندووە، ڕۆژی دووشەممە وادەیەكی جێگیرە بۆ دەنگدان لەسەر بودجەی گشتی و ئەگەر لەگەڵ حكومەتی هەرێم بگەن بە رێككەوتن یاخود نەگەن بودجەكە تێدەپەڕێت.


ئاماژەی بەوەشكرد، پەسەندكردنی بودجە نەبەستراوەتەوە بە پڕۆژەیاسای دادگای فیدڕاڵییەوە و هیچ پەیوەندییەكیان بەیەكەوە نییە.