گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

حزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کەوتوونەتە گیانی یەکتری [تایبەت]

2019.06.01 - 22:17
App store icon Play store icon Play store icon
حزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کەوتوونەتە گیانی یەکتری [تایبەت]

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- وریا حسێن ئێوارەی ئەمڕۆ سکرتێری حزبی سازمانی خەباتی ئێران لەڕێگەی ڕاگەیەنراوێکەوە ڕای گشتی ڕۆژهەڵاتی لەگەمارۆدانی پێشمەرگەکانی ئاگادارکردەوە کە لەلایەن هێزەکانی هەردوو حیزبی (حدک و حدکا)وە گەمارۆدراوون، ئەمەش پاش ئەوەهات کۆتایی هەفتەی ڕابردوو هەردوو کۆمەڵەکەی ڕۆژهەڵات لە زڕگوێز بەشەڕهاتن. . بەگوێرەی زانیارییەکانی ناس کورد، کە لەزاری فەرماندەیەکی حزبی دیموکراتی ئێران (حدکا)وە لەچیای هەڵگورد دەستی کەوتووە، هێزێکی چەند کەسی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران چونەتە ئەو ناوچەیەی هێزەکانی ئەوانی لێبووە ویستویانە بارەگا بکەنەوە ئەوەش کاردانەوەی لای ئەوان دروستکردووە و لێیان پرسیوون، کە بە فەرمانی کێ بارەگا دەکەنەوە؟ ئەوانیش هیچ بەڵگەیەکیان پێنەبووە، بۆیە لەلایەن هێزەکانی "حدکا"وە ئاگادارکراوونەتەوە یان دەبێت ناوچە جێبھێڵن یان لە بەشی پەیوەندییەکانی حزبەوە ئەوان ئاگادار بکرێنەوە. . ئەو سەرکردەیە کۆتا زانیاری بە ناس کورد-دا و وتی:"ئێستا ئەو مەفرەزەیەی سازمان ناوچەکەیان جێهێشتووە و نەگەڕاوونەتەوە، هیچ کێشەیەک ڕوینەداوە". . ئێستا هێزەکانی (حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا) و حزبی دیموکراتی ئێران (حدک) زۆرینەیان لەچیای هەڵگورد لەسنوری باڵەکایەتی بارەگایان هەیە. . عومەر باڵەکی، ئەندامی سەرکردایەتی حزبی دیموکرات بۆ ناس کورد جەختی لەسەر ئەوە کردەوە دۆخەکە زۆر ئاساییە و ڕوداوکە زۆر بچوک بووە، وتی: "قسە لەسەر ئەو پرسە ناکەین". . ئەم دۆخەی بۆ سازمان و دوو دیموکراتەکە هاتووەتە پێشەوە، کۆتایی هەفتەی ڕابردوو بەشێوەیەکی سەختر ڕووبەڕووی هەردوو کۆمەڵەکە بوویەوە تەنانەت تەقەش لەنێوانیان ڕوویدا، بەگوێرەی زانیارییەکانی ناس کورد تائێستاش گرژی بەردەوامە، بۆیە ئێستا گومانێک دروستبووە کە دەستێک هەیە سەرقاڵی دروستکردنی شەڕە لەنێوان هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ سەرقاڵکردنیان بەنێوخۆی خۆیانەوە. . سەرچاوەیەکی تایبەت بۆ ناس کورد، ئاماژەی بۆ ئەوە کرد لەگەڵ توندبوونی گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران ئاستی جوڵەی گوماناوی لەنێوان هێزەکانی ڕۆژهەڵات زیاتر بووە بۆ پێکدادانی ئەو هێزانە، وتی:"ئەگەر وابڕوات ناوەندی کاری هاوبەشی هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەرەو هەڵوەشانەوە دەڕوات". . ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی بۆ ناس کورد ڕوونیکردەوە،چ شەڕەکەی کۆمەڵە و چ گەورەکردنی کێشەکانی سازمان هەموو لەچوارچێوەی پلانێکدایە ماوەیەکە ناوخۆی هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی گرتووەتەوە دژی یەکتری کار دەکەن، وتی:"ئێران لە کوردستان نفوزێکی گەورەی هەیە و بەهەموو شێوەیەک دەیەوێت کورد سەرقاڵ بکات بە ناوخۆی خۆیەوە بۆ ئەوەی نەیانپەرژێتە سەر ئێران". . وتیشی:"ئەم هەڵمەتە تەنها حزبە کوردستانیەکانی نەگرتووەتەوە بەڵکو کوردستانیشی گرتووەتەوە بەکەرکوکەوە". . لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان نزیکەی دە هێزی سیاسی بوونی هەیە، کە بەشێکیان بەفەرمی خەباتی چەکدارییان ڕاگەیاندووە و چوونەتە سەر سنورەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ڕۆژانە چالاکی چەکداری ئەنجام دەدەن. .