گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

رادەستی خانەوادەكانیان دەكرێنەوە

هەسەدە 9 منداڵی ئێزدی دیكەی رزگاركرد

2019.03.08 - 13:56
App store icon Play store icon Play store icon
هەسەدە 9 منداڵی ئێزدی دیكەی رزگاركرد

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ناس کورد-

هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) لەگوندی باغوز كە بەدواهەمین مۆڵگەی رێكخراوی داعش لەوڵاتی سوریا دادەنرێت، 13 منداڵیان رزگار كرد.

 

ناوەندی راگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكرات راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە‌و تیایدا ئاماژە بەوە دەكات كە "شەڕڤانانی هەسەدە لەگوندی باغوز (دواهەمین مۆڵگەی داعش لەسوریا) 13 منداڵیان رزگاركردووە كە 9 منداڵیان ئێزیدین‌ و ئەوانی تر توركمانی شیعەی ناوچەی تەلەعفەری موسڵن".

 

بەپێی راگەیەندراوەكە "شەڕڤانان منداڵەكانیان لەمەیدانی شەڕ دوورخستەوە و پێداویستییەكانیان بۆ دابین كردن‌و دواتریش پشكنینی پزیشكی و ناسنامەیان بۆ كردن".

 

روونیشكراوەتەوە "بڕیارە منداڵەكان ڕادەستی خانەوادەكانیان بكرێنەوە".

 

جێی باسە چەند رۆژێك لەمەوبەریش شەڕڤانانی هەسەدە 7 منداڵی ئێزدییان لەباغوز رزگار كرد.