گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سیستانی و ئێران

ئێران شەقامێك بەناوی سیستانییەوە دەکات و نوسینگەكەشی دەڵێت نامانەوێت

2021.03.13 - 10:51
App store icon Play store icon Play store icon
ئێران شەقامێك بەناوی سیستانییەوە دەکات و نوسینگەكەشی دەڵێت نامانەوێت

ناس کورد-

لە نوسراوێکدا کەبەناوى دامەزراوەى فەرهەنگى سیستانییەوە ڕەوانەى سەرۆکى شارەوانى شارى زابلى ئێرانى کراوە داواى گۆڕینى ناوى ئەو شەقامە دەکات کە بە ناوى عەلى سیستانى مەرجەعى باڵاى شیعەکانى عێراقەوە نراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە نوسراوەکەدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە (13ى ئادارى 2021) ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، سیستانى قبوڵ ناکات هیچ شەقام و شوینێکى بەناوە بکرێت و داواى گۆڕینى ناوى ئەو شەقامەش دەکات کە بڕیارى لێدراوە بکرێتە ناوییەوە بۆ ناوێک کە بەرپرسانى شارەکە خۆیان چۆنیان پێى باشبێت.

 

لەکۆتایى نوسراوەکەدا ئەوەش هاتووە، دەکرێت لەو کارەدا پەلە بکرێت چونکە ئەوە داواکارییەکە لە نوسینگەى ناوبراوەوە.

 

شارى زابل دەکەوێتە پارێزگاى سیستان و بلوچستان و زۆربەى دانیشتوانەکەشى سەر بە سوننە مەزهەبن.