گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنەیەکی ڕەش و سپی!

خۆشەویستی 17 ساڵەی کاسیاس و سارا کۆتاییەکی خەمناکی هەبوو

2021.03.13 - 10:23
App store icon Play store icon Play store icon
خۆشەویستی 17 ساڵەی کاسیاس و سارا کۆتاییەکی خەمناکی هەبوو

ناس کورد-

ئیگەر کاسیاسى گۆڵچى ئەفسانەیی ڕیاڵ مەدرید جیابوونەوەى لەگەڵ سارا کاربۆنێرۆى هاوسەرى ڕاگەیاند، ئەوەش دوای 12 ساڵ خۆشتەویستی و پێنج ساڵ هاوسەرگیرى.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێى ڕاگەیەنراوێکى ئەو دوو هاوسەرەى پێشوو  کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە (13ى ئادارى 2021) ئاماژە بۆ ئەوە کراوە، خۆشتەویستیە هاوبەشەکەیان ئاڕاستەیەکى ترى وەرگرتووە و وەکو دایک و باوک لەگەڵ مناڵەکانیان بەناوەکانى ماریتنى حەوت ساڵ و لۆکاسى چوار ساڵاندا دەمێننەوە.

 

باسیان لەوەش کردووە، بڕیارى جیابوونەوەکەیان بە هاوبەشی داوە و هەمیشەش ڕێز و دڵسۆزى و هاوڕێیەتى لەنێوانیاندا دەمێنێتەوە و کارى لەپێشینەیان دەبێتە دەستەبەرکردنى خۆشگوزەرانى بۆ مناڵەکانیان و بەخێوکردنیان تا ئەوکاتەى گەورە دەبن لە ژینگەیەکى ئارام و تەندروستتدا.

 

لە کۆتایى ڕاگەیەنراوەکەشیاندا وێنەیەکى ڕەش و سپى خۆیان داناوە و داواى ڕێزگرتنیان کردووە لە تایبەتمەندییەکانیان.

 

پەیوەندییە خۆشتەویستیەکەى نێوان ئەو دوو هاوسەرە ساڵى 2009 قۆناغێکی تری بڕى و لەڕێکەوتى 20 ئادارى ساڵى 2016 چوونە پڕۆسەى هاوسەرگیرییەوە.