گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

ژمارەى حیزب و هاوپەیمانێتیە بەشداربووەکانى هەڵبژاردنى پێشوەختە ئاشکرا دەکرێت

2021.03.12 - 23:49
App store icon Play store icon Play store icon
ژمارەى حیزب و هاوپەیمانێتیە بەشداربووەکانى هەڵبژاردنى پێشوەختە ئاشکرا دەکرێت

ناس کورد-

کۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکانى عێراق، ژمارەى حیزب و هاوپەیمانێتیە بەشداربووەکانى هەڵبژاردنە پێشوەختەکەى مانگى تشرینى یەکەمى ئەمساڵى ئاشکرا کرد.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جەمانە گلاى، وتەبێژى کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان (12ى ئازارى 2021) لەلێدوانێکیدا بۆ ئاژانسى هەواڵى عێراق کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە ڕایگەیاند، 249 حیزب تۆمار کراون و 60 دانەیان لەتەواوبوندان و 106 حیزب کە پێشتر تۆمارکراون ئامادەیى خۆیان بۆ بەشدارى کردن لەهەڵبژاردنەکان  پیشانداوە.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد، ئەوەى پەیوەندى بەهاوپەیمانێتیەکانەوە هەیە، 30 هاوپەیمانى ڕەزامەندى لەسەر دراوە کە 25 هاوپەیمانێتى ساڵى 2018یە 5 هاوپەیمانێتیشى ئەم کۆمسیۆنە ڕەزامەندى لەسەرداوە و 10 هاوپەیمانێتى تر لەتەواوبوندایە.

 

دەشڵێت، لەکۆى 25 هاوپەیمانێتى کە پێشتر ڕەزامەندیان لەسەر دراوە لەلایەن حیزب و ڕێکخراوە سیاسیەکانەوە بۆ بەشدارى کردن لەهەڵبژاردنى داهاتوو پێداچوونەوە بە 8 دانەیاندا کراوە.

 

لەبارەى کاندیدەکانیشەوە، ئەو بەرپرسە باڵایەى کۆمسیۆن ئەوەشى ڕوونکردووەتەوە، 186 کاندید سەردانى نوسینگەى پارێزگاکانیان کردووە بۆ بەشدارى کردن کە 162 کاندیدى سەربەخۆن و چەند هاوپەیمانێتیەکیش 4 کاندیدیان پێشکەش کردووە و 11 حیزبیش 20 کاندیدیان پێشکەش کردووە.