گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

لێدوانى بەرپرسێکى حکومەتى هەرێم بۆ ئاژانسێکى تورکى لەبارەى پولەکەى پاپاوە 

2021.03.12 - 22:26
App store icon Play store icon Play store icon
لێدوانى بەرپرسێکى حکومەتى هەرێم بۆ ئاژانسێکى تورکى لەبارەى پولەکەى پاپاوە 

ناس کورد- 

بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەتى هەرێم ڕادەگەیەنێت، دروستکردنى پولەکان کارى چەند دیزاینەرێک بووە و پلانى حکومەتیش نەبووە، دەشڵێت "دەکرێت بەحیکمەت و لێتێگەیشتن ئەو کێشانە چارەسەر بکرێن".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەفین دزەیى، بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەتى هەرێمى کوردستان (12ى ئازارى 2021) لەلێدوانێکیدا بۆ ئاژانسى ئەنادۆڵى تورکى کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە ڕایگەیاند، ئەو پولانە کە بۆ ڕێکخستنى سەردانەکەى پاپا دیزاینکرابوو پلانى حکومەتى هەرێم نەبووە.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، لە نەریتی ھەموو وڵاتاندا  بۆ یادكردنەوەی بۆنەیەكی تایبەت یان لەسەردانێكی گرنگدا پولی یادگاری چاپ دەكرێت، بۆ ئەم مەبەستەش چەند دیزاینەرێک، دیزاینێکى  تایبەتیان بۆ دروستكردنی پول بەبۆنەی سەردانی پاپا فرانسیس بۆ ھەولێر وەك دیاریی پێشكەشی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن كرا بۆ ئەوەى چاپ بکرێت.

 

وتوشیەتى، چاپكردنی پول چەند رێكار و یاسای تایبەت بەخۆی ھەیە و پێویستی بە بڕیاری حكومەت ھەیە، وەزیریش بڕیاری چاپكردنی ھیچ كام لەو دیزاینانەی نەداوە. 

 

سەفین دزەیى باسى لەوەش کردووە،  حكومەتی ھەرێمی بەرپرسیارە لە ھەرێمی كوردستانی عێراق و بەپێى دەستووریش  دەسەڵاتی لە سنوورێكی دیاریكراودا هەیە و حكومەتی ھەرێمی كوردستان رێزێکى  زۆر لە سەروەریی ئێران و توركیا و سوریا دەگرێت، بەھەمان شێوە چاوەڕێی رێزگرتنی ئەو وڵاتە دراوسێیانەش دەکات بۆ ڕێزگرتنى سەروەرییەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان.

 

 لەبارەى کاردانەوەکانى ئێران و توركیاش لەسەر  ئەو پولە، دزەیی وتویەتى "پێموایە ئەم بابەتە پەیوەندیی بە سیاسەتی نێوخۆی توركیاوە ھەیە و ھێزەكانی ئۆپۆزیسیۆن گوشار دەخەنە سەر دەسەڵات و  لەوانەیە وەك كارتێكی گوشار لە سیاسەتی نێوخۆییاندا بەكاری بھێنن. ئەمە پەیوەندی بە ئێمەوە نییە و پێشتریش چەند ڕوداوێک بەڕێگەى دیالۆگ چارەسەر کراون".