ناس کورد-
ئەندامێکى لیژنەى دارایى لە پەرلەمانى عێراق پێشنیارێکى لیژنەکەیانى لە بودجەى 2021 سەبارەت بە مۆڵەتى تایبەت بە فەرمانبەران و نرخى نەوت ئاشکرا کرد.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ماجدە تەمیمى، ئەندامى لیژنەى دارایى لە پەرلەمانى عێراق (12ى ئازارى 2021) لە لێدوانێکى بۆ ئاژانسى هەواڵى فەرمى عێراق کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە ئاماژەى بەوە کرد "لیژنەى دارایى گۆڕانکارییەکى لە بڕگەى 27ى بودجەدا کردووە لەبارەى مۆڵەتى فەرمانبەران و پێشنیارمان کردووە کە هەر فەرمانبەرێک ٥ ساڵ خزمەتى فەرمانبەرایەتى هەبێت بۆى هەبێت بۆ یەکجار مۆڵەتى پێنج ساڵ بە وەرگرتنى مووچەى بنەڕەتى وەربگرێت".
ئاماژەى بەوەشدا، لەپێشنیارەکەدا جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە کە مۆڵەتە پێنج ساڵییەکەش وەک خزمەت ئەژمار بکرێت بۆ خانەنشینبوون و لەو مۆڵەتەشدا بۆ فەرمانبەر هەبێت لە کەرتى تایبەتدا کار بکات.
تەمیمى ئاماژەى بەوەش کرد کە کورتهێنانى بودجەى ئەمساڵ گەیشتووتە 28,6 تریلیۆن و پێویستى بە زیاتر لە 19 ملیار دۆلار هەیە بۆ ئەوەى بگەیەنرێت بە خاڵى یەکسان لەنێوان داهات و خەرجییەکان.
رونیشیکردەوە، پیشنیاریان کردووە کە نرخى نەوت لە بودجەدا لە 64 دۆلاردا جێگیر بکرێت و بەوەش کورتهێنانى بودجەکەش کەم دەکرێتەوە.