گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

نرخی نەوتی خاوی بەسڕە ئاستێکی پێوانەیی تۆمارکرد

2021.03.12 - 15:37
App store icon Play store icon Play store icon
نرخی نەوتی خاوی بەسڕە ئاستێکی  پێوانەیی تۆمارکرد

ناس کورد-

ماڵپەڕە ئابورییە جیهانییەکان بڵاویانکردەوە، ئەمڕۆ هەینی نرخی بەرمبیلێک نەوتی خاوی بەسرە گەیشتە 70 دۆلار، هەروەها نرخی خاوی قورسی بەسرەش بۆ 65,8 دۆلار بەرزبووەتەوە .

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بە گوێرەى ئابورییە جیهانییەکان ( 12ی ئازاری 2021) کە " ناس کورد" بەدواداچوونی بۆکردووە، " نەوتی سوکی خاوی بەسرە بەڕێژەی 4.37٪ بەرزبووەتەوە کە ئەوەش وایکردووە بەرمیلێک لەو نەوتە بە 70 دۆلار لە بازارەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەبکرێت".

 

ئاماژە بەوەشکراوە، " نرخی بەرمیلێک نەوتی قورسی بەسرە بەرێژەی 4.76 %دا بەرزبووەتەوە و لە ئێستادا بە 65,8 دۆلار لە بازارەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوە دەکرێت".

 

ئەوەلە کاتێکدایە لە کۆتایی ساڵی 2019دا بەهۆی تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا و پەکخستنی کەرتە ئابورییەکانی جیهان و کەمبوونەوەی خواست لەسەری، نرخی نەوت بۆ ئاستێکی چاوەڕوانەکراو دابەزی بە جۆرێک لە مانگی ئازاری ساڵی 2020دا بەرمیلێک نەوت لە خوار 25 دۆلارەوە مامەڵەی پێوە کرا کە ئەوەش وایکرد وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت کۆمەڵێک ڕێکاری توند بگرنەبەر بەمەبەستی ڕاگرتنی زیاتری داڕوخانی نرخەکەی.