گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چەند نزیکدەبێتەوە؟

لە نەورۆزدا هەسارۆکەیەک لە نزیک زەوییەوە تێدەپەرێت

2021.03.12 - 15:23
App store icon Play store icon Play store icon
لە نەورۆزدا هەسارۆکەیەک لە نزیک زەوییەوە تێدەپەرێت

ناس کورد-

ئاژانسی "ناسا"ی ئەمەریکی، ئاشکرایکرد، پێشبینی دەکرێت ڕۆژی یەکشەممە 21ی ئەم مانگە هەسارۆکەیەکی بچوک لە نزیک زەوییەوە تێپەڕببێت، ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو هەسارۆکەیە دەبێتە گەورەترین ئەستێرە کە لە ساڵی 2021 دا لە نزیک زەوییەوە  تێدەپەڕێت. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاژانسی "ناسا"ی ئەمەریکی تایبەت بەلێکۆڵینەوەکانی بۆشایی ئاسمان ( 12ی ئازاری 2021) کە " ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە، ئەوە ئاشکراکراوە، " هەسارۆکەیەک لە 21ی ئەم مانگەدا بەدووری دوو ملیۆن کیلۆمەتر لە نزیک زەوییەوە  تێدەپەردەبێت، بەڵام نابێتە هۆکاری دروستبوونی مەترسی لە سەر زەوی و ئەو ڕووداوە فەلەکییە ڕێگە بە زانایان دەدات لە نزیکەوە زیاتر توێژینەوە لەسەر ئەو جۆرە هەسارۆکەیە بکەن".

 

ناسا ئەوەشی خستووەتەڕوو، هەسارۆکەکە ناوی "2001 پ یان 32 "ە ، و تیرەکەی   بەیەک کیلۆمەتر کەمتر مەزەندە دەکرێت و بە خێرایی 124 هەزار کیلۆمەتر لە تەنیشت زەویەوە تێدەپەرێت، بەوەش دەبێتە خێراترین ئەستێرە کە لەماوەی ڕابردوودا لە نزیک زەویەوە تێپەربوون".

 

ئاژانسەکە دڵنیاییداوە لەوەی کە مەترسی پێکدادان لەگەڵ هەسارۆکەکەدا بوونی نییە، چونکە لە نزیکترین خاڵی خۆیدا زیاتر لە پێنج هێندەی دووریی نێوان زەوی و مانگ دەمێنێتەوە.

 

لانس پێنەر، زانا لەتاقیگەی "جێت پرۆپولسیۆن"ی ناسا کەسەر بەناوەندی  لێکۆڵینەوەی  ئەستێرەکانە، لەوبارەیەوە دەڵێت، "لەئێستادا شتێکی زۆر لەبارەی ئەو ئەستێرەیەوە  نەزانراوە، بۆیە بوونی لەو مەودا نزیکەوە لە زەوی هەلێکی گەورەمان پێدەدات بۆئەوەی زۆر شت لەو دەربارەی بزانین".  

 

ناسا دڵنیایی ئەوەشی داوە، هیچ کام لەو هەسارە گەورە ناسراوانەی کەلای ئەوان پۆلێن کراون لە سەدەی داهاتوودا  بەرزەوی ناکەون.