ناس کورد-
دیوانی وەقفی سوننی لە عێراق ڕایگەیاند، سێ بانگهێشتنامەی گەیاندووەتە دەستی شێخی ئەزهەر لە وڵاتی میسر بۆ ئەوەی سەردانی عێراق بکات، ئاماژە بەوەشکراوە، بانگهێشتنامەکان بەجیا لەلایەن سەرۆکی حکومەت، سەرۆکی پەرلەمان و وەقفی سوننییەوە ئاڕاستەی کراون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لەڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە (هەینی 12ی ئازاری 2021) دیوانی وەقی سوننی لە عێراق، ڕایگەیاند، " شاندێکی وەقفی سونی عێراق بە سەرۆکایەتی سەعد کەمبەش، سەرۆکی دیوانی وەقفی سوننی سەردانی شێخی ئەزهەریان کردووە لە شاری قاهێرە لە وڵاتی میسر و لەگەڵ ئیمام ئەحمەد ئەلتەیب، شێخی ئەزهەر کۆبووەتەوە".
ئاماژە بەوەشکراوە، "سەرۆکی دیوانی وەقفی سوننی و شاندی یاوەری سێ بانگهێشتنامەی جیایان ڕادەستی شێخی ئەزهەر کردووە کە لەلایەن مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمان و دیوانی وەقفی سونییەوە ئاڕاستەی کرابوون".
بەگوێرەی ڕاگەیاندراوەکەی وەقفی سوننی، " لە میانەی دیدارەکەی شاندە عێراقییەکە و شێخی ئەزهەردا، هەردوولا جەختیانکردووەتەوە، لەسەر پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو گەلی میسر و عیراق، ئەوەش لە سەربنەمای برایەتی و یەکخستنی دید و وتاری ئاینی میانڕەو کە خزمەت بە دۆخی کۆمەڵایەتی رۆشنبیری و سیاسی عێراق بکات".