گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

نرخی زێر زیاتر دابەزی

2021.03.12 - 13:10
App store icon Play store icon Play store icon
نرخی زێر زیاتر دابەزی

ناس کورد-

بەهۆی زیادبوونی داهاتی قەواڵە دارییەکانی ئەمەریکا و هەڵکشانی بەهای دۆلار، نرخی زێر لە بازارەکانی جیهاندا زیاتر دابەزی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی "ڕۆیتەرز" (هەینی 12ی ئازاری 2021)  کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە، ئەمڕۆ هەینی نرخی زیر لە بازارەکانی جیهاندا زیاتر دابەزیوە کە زیادبوونی داهاتی قەواڵە دارییەکانی ئەمەریکا و هەڵکشانی بەهای دۆلار، هۆکاری سەرەکییە بۆ دابەزینی نرخی  ئەو کانزا زەردە".

 

بەگوێرەی ڕۆێتەرز، "زێر جارێکی دیکە لە مامەڵەکانی ئەمڕۆ ( هەینی) لە 0.3%ی  بەهاکەی لە دەستداوە بەجۆرێک یەک ئۆنسەی ئەو کانزایە بە هەزار و 716 دۆلار و 86 سەنت مامەڵەی پێوەکراوە." 

 

لای خۆیەوە، ستیڤن ئینس، گەورە شارەزای ستراتیژی لە کۆمپانیای "ئەکسی" بۆ خزمەتگوزاری دارای،  بە ئاژانسەکەی ڕاگەیاندووە، " پێشبینی دەکرێت لە ماوەی داهاتوودا نرخی یەک ئۆنسەی زیر لە هەزار و 700 دۆلاردا  جیگیربێت".