گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا دەرماڵەی مەترسی کارمەندانی کەمدەکاتەوە

2021.03.12 - 11:14
App store icon Play store icon Play store icon
باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا دەرماڵەی مەترسی کارمەندانی کەمدەکاتەوە

ناس کورد-

میدیاکانی ئەمەریکا ئاشکرایانکرد، وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە دەرماڵەی مەترسی ئەو دیپلۆماتکارە ئەمەریکیانەی کەمکردووەتەوە کە لە باڵیۆزخانەکەیدا لە بەغدا کار دەکەن، ئاماژە بەوەشکراوە، بەتایبەتی ئەوانەی کە هەفتەیەک پشوویان وەرگرتووە بۆئەوەی دوور بن لە فشار و دۆخی دەرونی هێرشە موشەکییەکانی سەر باڵوێزخانەکە .

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی هەواڵێکی کەناڵی "ئەی. بی. سی" ئەمەریکی ( 12ی ئازاری 2021) کە " ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە، ئاماژە بەوەکراوە، " وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا دەرماڵەی مەترسی ئەو دیپلۆماتکارە ئەمەریکیانەی کەمکردووەتەوە کە لە باڵیۆزخانەکەی لە بەغدا کار دەکەن".

 

ئاماژە بەوەکراوە، "باڵیۆزخانەکە و نوسینگەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەوەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا داوای لە بەشەکە کردووە کە سیاسەت بگۆڕێت و هەندێک دەرماڵە کە پێشتر وەریاندەگرت لە موچەی بنەڕەتی ببردرێت، ئەو ڕێکارەش ئەو دیپلۆماتکارانەش بگرێتەوە کە لەکاتی مۆڵەتیاندا ئەو دەرماڵەیەیان پێدراوە کە بە هەزاران دۆلار مەزەندە دەکرێت".

 

لەوبارەیەوە بەرپرسێکی  باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بە کەناڵەکەی وتووە، " نامانەوێت وردەکاریی موچەی فەرمانبەران باس بکەین، بەڵام دەتوانین جەختلەوە بکەینەوە کە فەرمانبەرەکانمان بەردەوامن لە وەرگرتنی موچە و دەرماڵەیان بە پێی ڕێنماییەکانی وەزارەتی دەرەوە " .

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " وەزارەت داوای لە دیپلۆماتەکارانی کردووە  کەدەرماڵەی مەترسی  وەرنەگەرن هەر کاتێک کە مەترسی لەسەر ژیانیان نەما، تەنانەت ئەگەر بۆ ماوەیەکی کاتیش شوێنە مەترسیدارەکەیان بەجێهێشت".

 

کەناڵە ئەمەریکییەکە ئەویشی ئاشکراکردووە، ئەو دیبلۆماتکارە ئەمەریکیانەی کە لە بە غدا کاردەکەن بڕێک پارەیان پێی دەدرێت کە پێی دەوترێت دەرماڵەی "مەترسی" یان "زەحمەتی" کە ئێستا وەزارەتی دەرەوەی  لەکاتی وەرگرتنی پشوودا کەمی کردووەتەوە.

 

مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمەریکا لە مانگی ئازاری 2020 دا فەرمانی کرد، جگە لە کارمەندانی فریاکەوتن هەموو ئەوانەی لە باڵوێزخانەی وڵاتەکەین، بەغدا بەجێبهێڵن، بەڵام ژمارەیەکی کەم لە کارمەندەکان لە باڵیۆزخانەکە مانەوە، تا مانگی تشرینی دووەمی ڕابردوو.

 

 لە یاداشتێکی وەزارەتەکەدا کە مانگی شوبات بەرزکراوەتەوە، ئەوە خراوەتەڕوو، "ئەو کارمەندانە زانیویانە کە بەجێهیشتنی باڵوێزخانەکە دەرماڵەی مەترسیان لێدەبردرێت  تەنانەت لە ئەوانەشی کە مۆڵەتیان وەرگرتووە، واتە هە کەسێک ساڵی ڕابردوو مۆڵەتی وەرگرتووە ئەوا ئێستا دەبێت بەشێک لە مووچەکەی بگەڕێنێتەوە بۆ حکومەت".