گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەنێوان ئەمریکا و ئێران شەڕی فستق بەڕێوەیە

2019.06.01 - 20:23
App store icon Play store icon Play store icon
لەنێوان ئەمریکا و ئێران شەڕی  فستق  بەڕێوەیە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد - سەرباری گرژییە سەربازییەکان لەنێوان ئەمریکا و ئێران، ئێستا پێشبینی دەکرێت "شەڕی فستق" لەنێوان هەردوو وڵات ڕووبدات. . بەگوێرەی میدیای ئەمریکی، کۆمپانیا ئەمریکیەکان خواستیانە ئەمریکا سزا بەسەر بەرهەمی (فستقی ئێران)ی بسەپێنێت وەکو کاردانەوەیەک بەرامبەر ئەو ڕکابەریەی کە هەیە لەنێوان فستقی ئەمریکی و ئێرانی. . ئێران و ئەمریکا، بەهێزترین بەرهەمهێنەری جۆرەکانی چەرەسات بەتایبەت (فستق)ن لەجیهاندا بەوپێیەی 70 بۆ 80%ی کۆی بەرهەمی جیهانی لەو دوو وڵاتەوە بەرهەمدێت، بۆیە پێشبینی شارەزایان ئەوەیە پێش شەڕی سەربازی ڕووبدات، بە وەسفی ئەوان "شەڕی فستق" لەنێوانیان دروستبێت. . بەگوێرەی ڕاپۆرتی میدیای ئەمریکی، کۆمپانیا ئەمریکیەکانی کالیفۆڕنیا تایبەت بە فستق خواستیانە زۆترین سزا بەسەر ئێران بسەپێت چونکە 90%ی کۆی بەرهەمی ئەمریکا لەو ویلایەتەیە، بڕوایان وایە ئێران ناوبانگی هەیە لە فستق و ڕکابەرییان دەکات. . بۆیە بەگوێرەی وەسفی ڕۆژنامەکان بێت، "شەڕی فستق" لەنێوان ئەمریکا و ئێران نزیکە. .