گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

سلێمانی؛ لە گازینۆیەکدا بوو بە شەڕە تەقە و دوو کەس کوژران

2021.03.12 - 10:40
App store icon Play store icon Play store icon
سلێمانی؛ لە گازینۆیەکدا بوو بە شەڕە تەقە و دوو کەس کوژران

ناس کورد-

شەوی ڕابردوو بەهۆی شەڕ و تەقەی چەند گەنجێکەوە لەبەردەم گازینۆیەک لەشاری سلێمانی دوو کەس کوژران و دوو کەسیش برینداربوون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەڕێوەبەری فریاکەوتنی خێرا لە سلێمانی ڕووداوەکەی بۆ "ناس کورد" پشتڕاستکردەوە و ڕایگەیاند، "ڕووداوەکە لە بەردەم گازینۆیەک لە ناوچەی چەق چەق لە سلێمانی ڕوویداوە و بەهۆیەوە دوو کەس کوژراون و دوو کەس برینداربوون."

 

وتیشی، دوو کوژراوەکە تەمەنیان 26 ساڵ و 31 ساڵە و دوو بریندارەکەش لەنەخۆشخانەی شار لەژێر چاودێری پزیشکیدان.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، تائێستا هۆکاری سەرەکی ڕووداوەکە دیارنییە و پۆلیس لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەکات.