کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد - ئه‌حمه‌د مسته‌فا شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، لێپرسراوی ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی له‌لێدوانێكیدا و له‌میانی مه‌ڕاسیمی 44ساڵه‌ی دامه‌زراندنی حزبه‌كه‌یدا به ناس كورد-ی ڕاگه‌یاند،" ناكرێت هه‌ندێك هه‌ڤاڵ چاره‌نووس و پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك پێشكه‌ش به حزبێك بكه‌ن و دواتر بێنه‌وه له‌ناو خۆیان كێشه‌ی له‌سه‌ر دروستبكه‌ن". . وتیشی، " كه‌ركوك هی یه‌كێتیه، ده‌بوو یه‌كێتی له‌ناو خۆی گفتوگۆی بكردایه و كه‌سێكی بۆ پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك دابنایه". . ده‌باره‌ی دواكه‌وتنی به‌ستنی كۆنگره‌ی حزبه‌كه‌ی، لێپرسراوی ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی وتی،" به‌شێك له هه‌ڤاڵانی یه‌كێتی داوای به‌ستنی كۆنگره ده‌كه‌ن، جه‌ماوه‌ریش داوا ده‌كات، ئه‌وه هه‌ڵه‌یه جه‌ماوه‌ر داوا له‌خۆمان ده‌كات كۆنگره بكه‌ین ئه‌ی ئه‌وان داوا له‌كێ ده‌كه‌ن، ئه‌وان ده‌توانن كۆببنه‌وه‌و له ماوه‌ی نیو سه‌عات بڕیار له ئه‌نجامدانی كۆنگره بده‌ن، نه‌وه‌ك له‌سه‌ر مه‌زاری مام موزایه‌ده بكه‌ن". .