گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری بزانە

سوپای ئەمەریکا چاویلکەیەکی جادوویی دادەهێنێت کە پشت دیوارەکان دەبینێت

2021.03.11 - 22:44
App store icon Play store icon Play store icon
سوپای ئەمەریکا چاویلکەیەکی جادوویی دادەهێنێت کە پشت دیوارەکان دەبینێت

ناس کورد-

گۆڤارێکی ئەمەریکی بڵاویکردەوە، سوپای ئەو وڵاتە توانیویەتی  چاویلکەیەک دابهێنێت کە سەربازەکانيان دەتوانن بۆ لەمەودا لە پشت دیوارەکانەوە ئامانجەکانیان ببین و دیاری بکەن، ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو سیستمە بیناییە یارمەتی بینینی نەخشەی دیجیتاڵی وداتاکانی تر دەدات کە ئەوەش وادەکات سەربازەکان زیاتر پارێزراوبن لەئاگری دوژمن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی گۆڤاری Popular Mechanics ئەمەریکی( 10ی ئازاری 2021) کە" ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە، "  سوپای ئەمەریکا سیستمێکی بینینی داهێناوە کە لە ڕێگەیەوە سەربازەکان دەتوان لە پشت دیوارەکان وقەڵغانی ئۆتۆمبێلە سەربازییەکانیانەوە دوژمن ببینن و ئامانجەکانیان دیاری بکەن ، بەبێ ئەوەی دوچاری مەترسی ببنەوە".

 

ئاماژە بەوەشکراوە، "پنتاگۆن داوایکردووە زیاتر لە ملیارێک دۆلار تەرخانبکرێت بۆکرێنی 40 هەزار چاویلەکە لە جۆری IAVS،پێشبینی دەکرێت چاویلکەی IAVS زیاتر بۆ ئەوهێزانە دەستەبەر بکرێت کە لە بەرەکانی  پێشەوەی شەڕن، لەوانە هێزی سەرنشین و پیادە، بەتایبەتی هێزی پیادە".

 

ئەوەشخراوەتەڕوو، " چاویلکە نوێیەکە دەتوانێت یارمەتی سەربازە  ئەمەریکییەکان بدات کە لە تاریکیدا ببینن، گۆشەکان بپشکنن و تەنانەت نەخشەی دیجیتاڵ و داتاکانی تر له ناو ئۆتۆمبێله زرێپۆشه کانیانەوە دیاریبکەن".

 

بەگوێرەی گۆڤارە ئەمەریکییەکە، چاویلەکەکە  لە ڕێگەی سیستمێکەوە دەبەسترێتەوە بەو کامێرانەی کە لەسەر ڕووی دەرەوەی ئۆتۆمبێلە زرێپۆشەکان دانراون، بۆیە هەرتیمێکی  شەش سەربازی دەتوانێت بەسەلامەتی لەپشتی ئۆتۆمبێلی سەربازیی زریپۆش لە جۆری برادلی یان سترایکەر بمێنێنەوە، دەتوانن لەڕێگەی دیوارەکانی ئۆتۆمبێلەوە بەوێنەیەکی ڕوون و ئاشکرا لەتەواوی ژینگەی دەوروبەریدا ئاشنا بن و ببینن".

 

لەوبارەیەوە فیلیپ بارتێل، لە لیوای2ی شەڕی سترایکەر سوپای ئەمەریکا، بەگۆڤارەکەی وتووە،" بۆ لەمەودواسەربازانی پیادە پێویستیان بەوە نابێت کە لە ناو ئۆتۆمبیلەکانیانەوە  لە حاڵەتی مەترسیداردا دەرکەون و بێنە دەرەوە ".

 

دەشڵێت،" ئەوسیستمە بیناییە یارمەتیدەردەبێت بۆ مانۆڕی سەربازی وبەدەستهێنانی هەر زانیارییەک ودیاریکردنی هەر ئامانجێکی دوژمن بەبێ ئەوەی سەلامەتی ئەندامانی تیمەکە بکەوێتە مەترسییەوە".

 

بارتیل، ئەوەشی خستووەتە ڕوو،"بە بەکارهێنانی ئەو جۆرە چاویلکانە زیانەکان کەم دەبنەوە  و بە گشتی شێوازی کارپێکردنی هێزەکان دەگۆڕێت و کاریگەری خۆی دەبێت لە گۆڕەپانی شەڕدا ".

 

سوپای ئەمەریکا چاویلەکەی IAVS ی دیزاین کردووە بۆ کارکردن بە هاوشێوەی سیستمی  پیشاندانی ستوونی  HUD  کە لە فڕۆکە شەڕکەرەکاندا بەکاردەهێنرێت ، کە دەتوانرێت لەڕێگەیەوە نەخشە و ڤیدیۆ و بینینی شەو فەراهەمبکات بۆ ئەو کەسانەی کە دەیپۆشن".

 

ئەوەشخراەتەڕوو، چاویلکەی IAVS لەکاتی شەڕدا بێ ئەوەی کە پێویستە بکات سەربازەکان لەناوگیرفاندا نەخشەی کاغەزی دەربکەن یان بگەڕێن لە سەرشاشەی کۆمپیوتەرەکان، بەخێرایی نەخشەی دیجیتاڵی لەسەر چاویلکەکە دەستەبەردەکەن بەبێ ئەوەی چاویان لە ئامانجەکانیان  دووربکەوێتەوە " .