گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تەندروستى هۆشدارى دەدات: بارودۆخ مەترسیدارە و لە قۆناغى بڵاوبونەوەین

2021.03.11 - 21:22
App store icon Play store icon Play store icon
تەندروستى هۆشدارى دەدات: بارودۆخ مەترسیدارە و لە قۆناغى بڵاوبونەوەین

ناس کورد- 

 

وەزارەتى تەندروستیى عێراق جەختلەوەدەکاتەوە، وڵات کوتووەتە قۆناغى بڵاوبونەوەى پەتاى کۆرۆنا و هۆشداریش دەدات لەوەى، بارودۆخەکە مەترسیدارە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەیف بەدر، وتەبێژى وەزارەتى تەندروستى عێراق (پێنج شەممە 11ى ئازارى 2021) لە لێدوانێکدا بە ئاژانسى هەواڵى فەرمى عێراقیى ڕاگەیاندوە، بڕیارەکانى لیژنەى تەندروستى و سەلامەتى بۆ هەموو دەزگا حکومى و ناحکومیەکانە و دەبێت پابەندبن، سەرجەم هێزە ئەمنیەکانیش بەشێکن لە لیژنەکە.

 

ڕونیشیکردوەتەوە، یاساى تەندروستى گشتى و یاساى سزا عێراقیەکان باس لەوەدەکەن کە هەرکەسێک زیان بە تەندروستى گشتى بگەیەنێت سزا دەدرێت، بارودۆخى پەتایى مەترسیدارە ئەوەش بەهۆى پابەندنەبون بە ڕێنماییە تەندروستیەکانەوە.

 

وتەبێژى وەزارەتى تەندروستى عێراق جەختیلەوەشکردوەتەوە، بەرەو چونە ناو قۆناغى بڵاوبونەوەى پەتاکە دەچین یاخود ئێستا چوینەتە ناوى، بەتایبەتى کە نەوە نوێکەى کۆرۆنا زۆر خێراتر بڵاودەبێتەوە و نیشانەکانى توندترن لە گەنجان و منداڵاندا.

 

بەدر جەختیلەسەر ئەوەش کردوەتەوە، پێویستە هاوڵاتیان هاندەریان هەبێت بۆ گرتەبەرى ڕێوشوێنەکان و بەستنى کەمامە و ترسان لە بڵاوبونەوەى پەتاکە و ترس لە هاوڵاتیان و وڵات، بۆیە داوادەکەن پابەندبن بۆ سنوردارکردنى پەتاکە.