گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

وردەکاریی ڕووداوی دەستڕێژی گوللـەی پیاوێک لە هاوسەرەکەی لەناو بازاڕدا

2021.03.11 - 20:38
App store icon Play store icon Play store icon
وردەکاریی ڕووداوی دەستڕێژی گوللـەی پیاوێک لە هاوسەرەکەی لەناو بازاڕدا

ناس کورد-

ئێوارەی دوێنی ئافرەتێک لەناو بازاڕی ناحیەی چوار قوڕنە درایە بەر دەستڕێژی گوللـە و گەیەندرایە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕانیە، سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ڕووداوەکەش دەڵێت، هۆکاری ڕووداوەکە لەسەر ئەوە بووە، ژنەکە ویستویەتی لە هاوسەرەکەی جیابێتەوە، بەڵام ئەو قبوڵی نەکردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

لەبارەی ڕووداوەکە، شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین بە "ناس کورد"ی وت، " ئافرەتێکە بەناوی (س.س.م) تەمەنی 35 ساڵە و دانیشتووی قەزای ڕانیەیە، پیشەی ژنی ماڵە و بە برینداری گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕانیە کە ئاسەواری دوو فیشەک بە شانیەوە بووە و بەوتەی خۆی لەیەن هاوسەرەکەیەوە تەقەی لێکراوە  لەناو بازاڕی چوار قوڕنە."

 

وتیشی، " دوای 15 کاتژمێر تێپەڕبوون بەسەر ڕووداوەکەدا و دوای بە دەست هێنانی زانیاری ورد لەسەری، تەقەکەرەکە  دۆزرایەوە و دوای ئەوەی بۆ ماوەیەک ڕووبەڕووی هێزەکانیان بووەوە بە چەکی جۆری دەمانچە، توانییان بە پێی ماددەی 413 لە یاسای سزادانی عڕاقی هاوسەری ئەو ژنە بەناوی (ا.م.س) تەمەن 30 ساڵ  دەستگیر بکەن کە پیشەی کاسبە ."

 

لەبارەی هۆکاری ڕووداوەکە سەرچاوەیەکی ئاگادار لە دۆسیەکە بە "ناس کورد"ی وت، " ئەو دوو هاوسەرە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە ویستویانە جیا ببنەوە و پیاوەکەش بەوە ڕازی نەبووە و هەڕەشەی لە ژنەکە کردووە."

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "دوای ئەوەی ژنەکە لەسەر جیابوونەوەکە سور بووە لەناو بازاڕ داویەتیە بەر دەستڕێژی گوللـە و برینداری کردووە ."

 

ئەو ڕوداوە لەکاتێکدایە کە ئەمڕۆش لە شاری هەولێر کەسێک پەلاماری هاوسەرەکەی داوە و ویستویەتی بیکۆژێت، بەڵام دواتر لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە دەستگیر کرا.