گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەرهەم ساڵح پەیامی ئێران دەگەیەنێتە سعودیە و ئیمارات و بەحرێن

2019.06.01 - 18:39
App store icon Play store icon Play store icon
 بەرهەم ساڵح پەیامی ئێران دەگەیەنێتە سعودیە و ئیمارات و بەحرێن

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- باڵێۆزی عێراق لە تاران ڕایگەیاند، عێراق پەیامی ئێران لەبارەى ڕێککەوتنى "دژە شەڕکردن لە کەنداو" بگەیەنێتە بەرپرسانى سعودیە و ئیمارات و بەحرێن و بەرهەم ساڵحیش لە مەککە چەند هەنگاوێکى کردەیی ناوە. . سەعد عەبدولوەهاب جەواد قەندیل، باڵێۆزی عێراق لە ئێران بە ئاژانسی ئیسنای ئێرانی ڕاگەیاندووە، "لەدواین سەردانیدا بۆ بەغدا، محەمەد جەواد زەریف، وەزیرى دەرەوەى ئێران یاداشتى ڕێککەوتننامەى "دژە شەڕکردن لە کەنداو"ی داوەتە بەرپرسانى عێراق و ئەوانیش پێشوازییان لە پێشنیازەکەى ئێران کردووە و بەڵێنیان داوە پێشنیازەکە بگەیەننە وڵاتانى کەنداو بە تایبەت ئەو وڵاتانەى کە لەگەڵ ئێران پەیوەندییان نییە وەک سعودیە و ئیمارات و بەحرێن." . ئەو وتیشى، عێراق دەتوانێنت ببێتە نێوەندگیر لەنێوان ئێران و ئەو وڵاتانەدا، بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق لە میانی بەشداریکردنی لە کۆنگرەى وڵاتانی عەرەبی لە شاری مەککە بووە و چاوەڕێ دەکرێت ئەو بابەتەى لەگەڵ بەرپرسانى ئەو وڵاتانەدا گفتوگۆکردبێت."