ناس کورد-
کۆماری ئیسلامیی ئێران بڕیاریدا هاتوچۆی گەشتیاران لەنێوا وڵاتەکەی و هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی هەفتەیەکی دیکە درێژبکاتەوە تاوەکو پێنجشەممەی داهاتوو.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراویکدا دەروازەی سنوریی باشماخ (پێنجشەممە 11ی ئازاری 2021) ڕایگەیان، " ئاگاداری هاوڵاتیانی بەڕێز دەکەینەوە لایەنی ئێرانی ئاگاداریان کردوینەتەوە کە بڕیاری ڕاگرتنی هاتوچۆی گەشتیاران لەنێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران لەمڕۆ پێنجشەمەوە بۆ ماوەی هەفتەیەک درێژکرایەوە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، " واتە تا هەفتەیەکی دیکە ڕێگە بە سەردانی هاووڵاتیانی هەرێم بۆ ئێران نادرێت و بەپێچەوانەشەوە هاووڵاتیانی ئێرانی ڕێگەیان پێ نادرێت سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن."