گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هۆکارەکەی چییە؟

نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە

2021.03.11 - 19:15
App store icon Play store icon Play store icon
نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە

ناس کورد-

ئێوارەی ئەمڕۆ نرخی نەوتی خاو بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و بەرمیلێک خاوی برێنت نزیکبووەوە لە 70 دۆلار.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ماڵپەری "Oil Price"ی تایبەت بە نرخی نەوت، ئێوارەی ئەمڕۆ (پێنجشەممە 11ی ئازاری 2021) نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت دۆلارێک و 99 سەنت بەرزبووەوە و گەیشتە 69 دۆلار و 26 سەنت.

 

هاوکات، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمەریکی دۆلارێک و91 سەنت زیادیکردووە و گەیشتووەتە 65 دۆلار و 67 سەنت.

 

ئەو بەرزبوونەوەیەی نرخی نەوت لەدوای بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی "ئۆپێک+" دێت کە پێشبینی کردووە، بەهۆی کەمبوونەوەی کاریگەرییەکانی پەتای کۆرۆنا چالاكی ئابوری لە كۆتایی نیوەی یەكەمی ئەمساڵدا خێرا بێت.