گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

ڕێنمایی تایبەت بە پێداچونەوە بە بەشەخۆراک دەرکرا

2021.03.11 - 18:44
App store icon Play store icon Play store icon
ڕێنمایی تایبەت بە پێداچونەوە بە بەشەخۆراک دەرکرا

ناس کورد-

 

وەزیرى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتى عێراق ڕێنمایى بۆ پێداچونەوە و چاکسازیکردن لە فۆڕمى خۆراکدا دەرکرد، بە ئامانجى ئەوەى گرنگى بدرێت بەو چینانەى لەژێر هێڵى هەژاریەوەن بۆ ئەوەى سودمەند بن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نوسينگەى ڕاگەیاندنى عادل ڕوکابى وەزیرى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتى عێراق لە راگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە بڵاویکردوەتەوە، ڕوکابى ڕێنمایى دەرکردووە بۆ ئەوەى ئەو لیژنەیەى بە بڕیارى ئەنجومەنى وەزاریى بۆ ئابوریى پێکهێنراوە میکانیزمێکى گونجاو بۆ چاکسازى لە فۆرمى خۆراکدا دابنێت بەمەرجێک بتوانرێت جێبەجێ بکرێت.

 

ڕونیشکراوەتەوە، ئەو هەنگاوە لەپێناو ئەوەدایە ئەو چینانەى کە شایستەن گرنگى لە پێشینەیان بدرێتێ، وەک ئەوانەى کە سود لە خزمەتگوزاریەکانى وەزارەتى کار وەردەگرن و لەلیستى ئەو کەسانەن لەژێر هێڵى هەژاریەوەن.

 

بەپێی راگەیەنراوەکە، لە کۆبوونەوەى لیژنەى چاکسازى فۆرمى خۆراکدا کە ڕوکابى سەرۆکایەتى کردووە، تاقیکردنەوەى ئەزموونى میسرى بۆ دروستکردنى فۆرمى خۆراکى ئەلکترۆنى گفتوگۆى لەسەر کراوە و جەختلەوەکراوەتەوە کە پێویستیەکانى دیارى بکرێن و وەزارەتى پەیوەندییەکان پاڵپشتى ئەو پرۆژەیە بکات.

 

هەروەها بە گرنگ زانراوە پێشنیاز و بیرۆکەکان پێشکەشى ئەنجومەنى وەزارى و ئابوریى و دواتر ئەنجومەنى وەزیران بکرێن، بۆ ئەوەى لەو بارەیەوە بڕیار بدەن.