گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

ئەو پڕۆژەیەی کازمی پێشنیازی کردووە بۆ گفتوگۆی نیشتیمانی چییە؟

2021.03.11 - 17:46
App store icon Play store icon Play store icon
ئەو پڕۆژەیەی کازمی پێشنیازی کردووە بۆ گفتوگۆی نیشتیمانی چییە؟

ناس کورد-

ئەندامێکی تیمی ڕاوێژکارانی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، پێکهاتە نیشتیمانییەکانی عێراق پاڵپشتی سەرۆکی حکومەت دەکەن لە سازدانی گفتوگۆیەکی نیشتیمانی بەمەبەستی برەودان بە پرۆسەی سیاسیی وڵات، دەشڵێت، مەبەست لە پرۆژەکە، بنیادنانەوەی دەوڵەتە بەپێی پرەنسیپە دیموکراسییەکان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حسێن عەلاوی، ئەندامی تیمەکە ( 10ی ئازاری 2021) لە لێدوانێکی ڕۆژنامەنووسیدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆکردووە، ڕایگەیاند، " ئەو پێشنیارەی کە مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کردوویەتی بۆ سازدانی گفتوگۆیەکی نیشتیمانی گشتگیر،زۆر گرنگە بۆبرەودان بە پڕۆسەی سیاسی لەم وڵاتە ودووبارە بنیادنانەوەی دەوڵەتی عێراقی بە پێی پرەنسیپە دیموکراسییەکان".

 

وتیشی، " بانگهێشتەکەی سەرۆکەوەزیران،  پێشوازی گەرمی لێکراوە لەلایەن هەموو پێکهاتە نیشتیمانییەکانی عێراق، لە چەند کاتژمێری داهاتوودا زیاتر ڕەنگەدانەوەی ئەرێنی خۆی دەبێت، کە  ئەوەش وادەکات ئەوپرۆژەیە زیاترپاڵپشتی بکرێت".    

 

عەلاوی، ئاماژەی بەوەشکردووە، "پێشنیارەکەی سەرۆکوەزیران بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆیەکی نیشتیمانی دەرفەتێکی باشە لەڕووی سیاسی وکۆمەڵایەتیەوە بۆ گەنجان، هێزی جەماوەری ناڕازیی وهێزە کوردستانییەکان بەتایبەتی ئەوەی پەیوەندی بە دانوستانەکانی بەغداو هەولێرەوە هەیە، گفتۆگۆی نیشتیمانی ،وڵات بەرەوە بەستنی گرێبەستێکی پێکەوە ژیان دەبات".  

 

ئەندامەکەی تیمی ڕاوێژکاری حکومەت ئەوەشی وت،" گفتوگۆی نیشتیمانی دەبێتە هەوێنێک بۆ ئاوێتە بوونی دیدی دەسەڵاتی جێبەجێکاریی کە سەرۆککۆماری عێراق نوێنەرایەتی دەکات ئەو پێشنیارەی کە سەرۆکوەزیرانی عێراق بانگەوازی بۆکردووە". 

 

 لەبارەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی عێراق، عەلاوی ئەوەی خستووەتە ڕوو،"  پەیوەندییەکانی دەرەوی عێراق  لەسەربنەمای گفتوگۆی مەسیحی – ئیسلامی بنیاد دەنرێت کەدوای سەردانەکەی پاپا بۆعێراق ئەو دیدە گەڵاڵە بووە، گفتۆگۆی ستراتیژی  نێوان عێراق و ئەمەریکا  پایەیەکی گرنگ دەبێت لەوبارەیەوە کە ئەوەش خواستی عێراق دەهێنێتە دی  لە دەستبەرکردنی  سەقامگیری  کۆمەڵگا و پتەوکردنی ئابورییەکەی و دورخستەوەی عێراق لە ململانێی نێوان واشنتۆن و تاران".