گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’نرخی دۆلار دابەزێنن’’

لیستە شیعەکان 40 ڕەخنەیان لە بودجە هەیە

2021.03.11 - 16:45
App store icon Play store icon Play store icon
لیستە شیعەکان 40 ڕەخنەیان لە بودجە هەیە

ناس کورد-

پەرلەمانتارێکی شیعە لەناو هۆڵی پەرلەمانی عێراقدا ڕایگەیاند، 40 ڕيخنەیان لە پڕۆژەیاسای بودجە هەیە و ئەگەر بەشێکی زۆریان جێبەجێنەکرێن ئەوا دەنگ بە پڕۆژەکە نادەن، کە گرنگترینیان گێڕانەوەی نرخی دۆلارە بەرامبەر دینار بۆ نرخی پێشووتری.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حسێن العقابی، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە لیستی نەهجی نیشتیمانیی حزبی فەزیڵە (هەشت پەرلەمانتارن) لە میانەی دانیشتنی پەرلەمانی عێراقدا (پێنجشەممە 11ی ئازاری 2021) ڕایگەیاند، "ئێمە و ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانی دیکەی هاوڕێمان 40 ڕەخنەمان دیاریکردووە لە پڕۆژەیاسای بودجەی 2021 و داوادەکەین پێداچوونەوەی پێدابکرێت."

 

بەوتەی ئەو پەرلەمانتارە، گرنگترین ڕەخنە و داواکارییەکانیان لە پڕۆژەیاسای بودجە ئەمانەن:

 

- گێڕانەوەی نرخی دۆلار بۆ نرخی پێشتر کە لە ٪30

 

- هەڵوەشاندنەوەی ئەو بڕگەیەی بودجە کە ڕێگە بە کەرتی تایبەتکردنی هەندێک دامەزراوە دەدات بەتایبەت کارەبا و نەوت و گاز.

 

- هەڵوەشاندنەوەی تاپۆکردنی زەوی کشتوکاڵی.

 

- پێداچوونەوەی سەرجەم گرێبەستە نەوتییەکان.

 

- دانانی سنور بۆ قەرزکردن.

 

لە قسەکانیدا لەناو هۆڵی پەرلەماندا ئەو پەرلەمانتارە جەختیکردەوە، " ئەگەر بەشێکی زۆری ئەو ڕەخنە و داواکارییانەمان جێبەجێنەکرێن ئەوا دەنگ بە پڕۆژەیاسای بودجە نادەین."

 

هەشتى ئەم مانگە محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق فەرمانی کرد بە دانانی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021 لە کارنامەی دانیشتنی ڕۆژی دووشەممەى داهاتوو بۆ دەنگدان لەسەری، بەڵام دیارنییە ڕۆژی دووشەممە پڕۆژەیاساکە پەسەند دەکرێت یاخود نا.

 

بەشیر حەداد ئەمڕۆ پێنج شەممە لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنوسان کە "ناس کورد" بینیویەتى ئاماژەى بەوەکرد، رۆژى دوشەممە یاساى دادگاى فیدراڵى تەواو دەکرێت، بۆیە کارێکى زەحمەتە دەنگ لەسەر بودجە بدرێت.