گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

ڕاگەیەنراوێک لە وەزارەتی پێشمەرگەوە

2021.03.11 - 16:13
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاگەیەنراوێک لە وەزارەتی پێشمەرگەوە

ناس کورد-

وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ و فه‌رمانده‌ی گشتیی ده‌سته‌ی راوێژكارانی باڵای هاوپه‌یمانان له‌ عێراق و سوریا کۆبوونەوە و تاوتوێی پرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراقی  له‌پێكهێنانی ناوەندی هەماهەنگی هاوبه‌ش کرا و هاوکات، گفتگۆ لەبارەی هاوکارییەکانی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە کرا و بەڵێن بەردەوامی ئەو هاوکارییانە دووپاتکرایەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئه‌مڕۆ پێنجشەممە 11ی ئازاری 2021، شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازیكرد له‌ جه‌نه‌ڕاڵ رێدئاوت، فه‌رمانده‌ی ده‌سته‌ی راوێژكارانی باڵای سه‌ربازی هاوپه‌یمانان له‌عێراق و سوریا و وه‌فدی یاوه‌ری.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی وەزارەتی پێشمەرگە، وه‌زیری پێشمه‌رگه، ستایشی هاوکاری و هەمەئاهەنگییەکانی هاوپەیمانانی کرد، کە بوونەتە هۆکاری گەشەسەندن و پێشوەچوونی زیاتری هێزەکانی پێشمەرگە لەرووی توانستی سەربازیەوە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، لە کۆبوونەوەکەدا پرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراقی  له‌پێكهێنانی ناوەندی هەماهەنگی هاوبه‌ش تاوتوێكرا و هه‌ردوولا به‌گرنگیه‌وه‌ لەو‌ پرسه‌یان ڕووانی، به‌دیاریكراوی له‌ناوچه‌ جێناكۆكه‌كاندا، بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە ئەمنیانەی لەنێوان هەردوولادا هەیە و تیرۆریستان دەرفەتی قۆستنەوەی کاری ترسنۆکانەیان بۆ رەخساوە لەو ناوچانەدا.

 

ئەوەش هاتووە، له‌لایه‌كی تره‌وه‌، ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه ‌و رێگریكردن له‌ جموجۆڵ  و مه‌ترسیه‌كانی ئێستای تیرۆریستانی داعش به‌درێژایی سنوری نێوان عێراق و سوریا و كاریگه‌رییه‌كانی به‌سه‌ر سه‌قامگیری ته‌واوه‌تی ناوچه‌كه‌ گفتوگۆی له‌باره‌وه‌ كرا.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا، كه‌ راوێژكارانی سه‌ربازی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ئاماده‌یبوون، پرسی یارمەتی و هاوکارییەکانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ تاوتوێكرا و له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌ی گشتیی ده‌سته‌ی راوێژكارانی سه‌ربازی هاوپه‌یمانان جه‌ختكرایه‌وه‌ له‌سه‌ر به‌رده‌وامی  یارمه‌تی و هاوکارییەكان، بۆ ئه‌وه‌ش بەڵێنی دا، کە ئەم هاوکارییانە به‌رده‌وامی ده‌بێت.