گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پۆلیسی ڕاپەڕین ئەو پیاوەى دەستگیرکرد کە ’’لەناو بازاڕ تەقەى لە ژنەکەى کردبوو’’

2021.03.11 - 14:53
App store icon Play store icon Play store icon
پۆلیسی ڕاپەڕین ئەو پیاوەى دەستگیرکرد کە ’’لەناو بازاڕ تەقەى لە ژنەکەى کردبوو’’

ناس کورد-

 

پۆلیسی ڕاپەڕین دەستگیرکردنى کەسێکى راگەیاند کە بە چەکی جۆرى دەمانچە تەقەی لە ژنەکەی کردبوو، دواتر روبەڕووى پۆلیس ببووەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

رووداوەکە ئێوارەی ڕۆژی 10ی ئازاری 2021 روویداوە، کاتێک ژنێک لەلایەن پیاوەکەوە تەقەى لێکرا و بەهۆیەوە برینداربوو، دواتریش پیاوەکە هەڵهات.

 

پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە (11ی ئازاری 2021) ڕایگەیاندووە، ژنێک بەبرینداری گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە کە شوێنەواری فیشەک بەجەستەیەوە هەبووەو دواتر خرایە لە ژێر چاودێری پزیشکی و بۆ چارەسەر لە نەخۆشخانە مایەوە.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، بە وتەی ژنەکە بەناوی (س، س، م) تەمەن 35 ساڵ پیشەی ژنی ماڵەو دانیشتوی ڕانیەیە، لەلایەن هاوسەرەکەی لە بازاڕی شارەوانی لە ناحیەی چوارقوڕنە بە دەمانچە تەقەی لێکراوە و بەوهۆیەوە بریندار بووەو باسی لەوەشکردووە، ڕووداوەکە لەسەر کێشەیەکی نێوان خۆیان بووە.

 

پۆلیس دەڵێت دوای ڕووداوەکە دۆسیەى لێکۆڵینەوەى بۆ رووداوەکە کردووەتەوە، لەدوای بەدەستهێنانی بڕیاری دادوەر بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە بەپێی مادەی 413 لە یاسای سزادانی عیراقی، نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەلایەن مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی بیتوێن لە ناحیەی چوارقوڕنە دوای ڕووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ هێزەکانیان بە چەکی دەمانچە توانرا دەستگیربکرێت.