گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە بەغدا

كەیسی غالب محەمەد ڕادەستی سەرۆكی ئەنجومەنی دادوەریی عێراق كرا

2021.03.11 - 12:38
App store icon Play store icon Play store icon
كەیسی غالب محەمەد ڕادەستی سەرۆكی ئەنجومەنی دادوەریی عێراق كرا

ناس كورد_ 

سێ پەرلەمانتار بەنوێنەرایەتی هاوپەیمانی هیوای کوردستانی نوسراوی محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراقیان رادەستی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراق كرد لەبارەی گواستنەوەی كەیسی پەلاماردانی پەرلەمانتار غالب محەمەد بۆ ئەوەی ڕێوشوێنی فیدراڵی لەبارەیەوە بگیرێتەبەر.    

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هەر سێ پەرلەمانتارەكە لە بەیەننامەیەكدا كە ئەمڕۆ (۱۱ ی ئازاری ۲٠۲۱) بڵاویانكردووەتەوە و وێنەی لای "ناس كورد" هەیە، رایدەگەیەنن لەگەڵ فایەق زێدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراق، کۆبوونەتەوە و نوسراوی فەرمی محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقیان رادەست کردووە کە تایبەت بووە بە گواستنەوەی کەیسی پەلاماردانی د. غالب بەچەقۆ، "ئەویش بە پەرۆشیەوە ئامادەیی دەربڕوە رێوشوێنە پێویستەکان بگرێتەبەر".

 

پەرلەمانتارەكان كە كاوە محەمەد و سەركەوت شەمس و د. غالب محەمەد ـ ن، ئەوەش دەخەنەڕوو  "باسمان لە لەدۆخی خراپی قەزا لەهەرێمی کوردستان کردووە کە بە تەواوی بەسەر حزبە دەسەڵاتدارەکاندا دابەشکراوە.. دەسەڵاتداران دادگاکان بۆ ئامانج و بەرژەوەندیی حزبی بەکاردەهێنن و رێگە نادەن رۆڵی پیشەییانەی خۆیان بگێڕن".

 

هەروەها ئاماژە بەوەش دەكەن باسیان لە "سیاسەتی سەرکوتکاریی و دەستگیرکردنی چالاکوان و رۆژنامەنووسان و کەیسی حوکمدانی نادادپەروەرانەی چالاکوانانی بادینان كردووە" داوای ئەوەشیان كردووە ئەنجومەنی باڵای دادوەری ، لەتەواوی عیراق (بەهەرێمی کوردستان-یشەوە)، رۆڵی خۆی لەدوورخستنەوەی دەستێوەدانی حزبی لەدادگاکاندا ببینێت.

ئێوارەی 26 ی شوباتی 2021 لە شاری سلێمانی هێرشکرایەسەر، غالب محەمەد، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی گۆڕان لە بەغدا و بریندارکرا و بە پەلە گەیەنرایە نەخۆشخانەی شار و چارەسەری پێویستی بۆ كرا دواتریش كەیسەكەی بووە جێگەی مشتومڕی گەورە و لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتی لە راگەیەنراوێكدا باسی لەوەكرد گوشار كراوە لە قەزا بۆ ئەوەی سێ گومانلێكراوی كەیسەكە لە لێكۆڵینەوەدا ئازاد بكرێن بەبێ ئەوەی ڕوونكردنەوەی زیاتر بدات.  

 

سێ سەرچاوەى ئاگادار لە دۆسیەکە پێشتر بە "ناس کورد" یان راگەیاند،  کاتژمێرى یەکى شەوی دوای ڕووداوەكە هێزە ئەمنیەکان چونەتە سەر ماڵى تۆمەتبارێكی سەرەكی کە ماڵیان لەگەڕەکى توى مەلیکە لە نزیک شەقامى سى مەترى بەڵام خۆى لەماڵەوە نەبووە و ئەو تۆمەتبارەش وێنەی لە كامێراكانی چاودێریدا دەركەوتووە. 

  

ئاماژەیان بەوەشکرد، بۆ وەرگرتنى زانیارى، هاوسەرى هەڵهاتووەکە و خەزورى بۆ وەرگرتنی وتەیان لەسەر شوێن و ناونیشانی ئەو پیاوە ڕاگیراون.  

  

سەرچاوەکانى ناس کورد باسیان لەوەكرد، ئەو کەسە ناوى (ح ، م) ەو لەپەنجاکانى تەمەنیدایە و خەڵکى پێنجوێنە و دەمێکە لەسلێمانى دادەنیشێت و پێشتر لەسوپاى ڕزگاریدا پێشمەرگە بووە و کەسێکى هەژارە و لەخانووى کرێدایە. 

قد تكون صورة لـ ‏‏‏٤‏ أشخاص‏ و‏أشخاص يقفون‏‏ 

  

بەوتەى سەرچاوەکان، هاوسەرى ئەو تۆمەتبارە، بەهێزە ئەمنیەکانى وتووە نازانێت هاوسەرەکەى بەرەو کوێ ڕۆشتووە و ماوەیەکە پەیوەندى تەلەفۆنى زۆرى بۆ هاتووە و ئەویش لەو بارەیەوە پرسیارى لێکردووە، بەڵام وردەکارى بۆ باس نەکردووە.  

  

دواى رووداوەکە هێزە ئەمنییەکانى سلێمانى سەرجەم بەڵگەکانیان کۆکردووەتەوە کە دەریدەخات چۆن ئەو تۆمەتبارە لەشەقامى سەهۆڵەکەى سلێمانیەوە شوێنپێى ئەو پەرلەمانتارەى تا بەردەمى ماڵى خۆیان لە گەڕەکى مامۆستایانى سلێمانى هەڵگرتووە و دواتر لەبەردەرگا بەچەقۆ هێرشى کردووەتە سەرى و بریندارى کردووە.