گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

وەزیرى دەرەوەى ئەمەریکا: لەبەرژەوەندیمانە بگەڕێینەوە بۆ رێککەوتنە ئەتۆمییەکە 

2021.03.11 - 11:07
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیرى دەرەوەى ئەمەریکا: لەبەرژەوەندیمانە بگەڕێینەوە بۆ رێککەوتنە ئەتۆمییەکە 

ناس کورد- 

وەزیرى دەرەوەى ئەمەریکا ڕایگەیاند، بەرژەوەندیان لەوەدایە بگەڕێنەوە بۆ ڕێککەوتنە ئەتۆمیەکە بەڵام پێش هەر ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئێراندا لەگەڵ هاوپەیمانەکانیاندا بەردەوام دەبن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەنتۆنى بلێنکن، وەزیرى دەرەوەى ئەمەریکا (11ى ئادارى 2021) لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە ڕایگەیاند، سورن لەسەر هەماهەنگى لەگەڵ هاوپەیمانەکانیان لەناوچەکەدا پێش گەیشتن بەهەر ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئێراندا و لەسەریان پێویستە کار لەو خاڵەى ئێستاوە بکەن چونکە کاتێک لەڕێککەوتنى ئەتۆمى کشایەوە بێ هیچ بەربەستێک ئێران هەوڵەکانى خۆى دەستپێکردەوە.

 

دەشڵێت، بەرژەوەندیان هەیە بۆ گەڕانەوە بۆ ڕێکەوتنە ئەتۆمیەکە لەگەڵ ئێراندا و دەستپێکردنەوەى دانوستانى دیپلۆماتى بۆ بەدیهێنانى ئەو مەبەستە.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد، ئەگەر ئێران بەگوێرەى بڕیارەکانى ئەنجومەنى ئاسایشى نێودەوڵەتى پابەندى بەڵینەکانى نەبێت ئەوا لەڕێگەى سزاکانەوە زیاتر سنورى بۆ دادەنێین.

 

بلێنکن باسى لەوەش کرد، گەڕانەوەى هاوڵاتییە ئەمەریکییەکان لەئێراندا لەکارى هەرە پێشینەى وەزارەتى دەرەوەى ئەمەریکادایە.