ناس کورد-
سەرۆکى هەرێمى کوردستان راگەیەندراوێکى لەبارەى ساڵرۆژى رێککەوتنى 11ى ئازار بڵاوکردەوە و تیایدا داواى لە لایەنە سیاسییەکان کرد کە یادەکە بکەن بە هاندەرى تەبایى و یەکڕیزى و پێکەوە کارکردن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان (11ى ئازارى 2021) لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوە کرد، ڕێككه‌وتنى يازده‌ى ئادار وه‌ك چۆن به‌رهه‌مى يه‌كگرتوويى و تهبايى و يهكڕيزى و شۆڕشێكى سهرتاسهريى هه‌موو پێكهاته‌كانى گه‌لى كوردستان بوو، با يادكردنهوهيشى بكه‌ينه هانده‌رى تهبايى و يهكڕيزى و پێكه‌وه‌كاركردن و هاريكاريى نێوان ته‌واوى لايه‌ن و پێكهاته‌كان له‌پێناو پاراستنى ده‌سكه‌وته‌كان و چه‌سپاندنى سيستمى فيدراڵى و مسۆگه‌ركردنى مافه دهستوورييهكانى گه‌لى كوردستاندا.
دەقى راگەیەندراوەکە:
ئه‌مڕۆ به ڕێز و شكۆوه يادى په‌نجا و يه‌ك ساڵه‌ى ڕێككه‌وتنى يازده‌ى ئادارى 1970 دهكهينهوه كه به‌رهه‌مى شۆڕشى مه‌زنى ئه‌يلوول و تێكۆشانى بێ‌وچان و موكوڕى و ئيراده‌ى به‌رزى گه‌لى كوردستان بوو به ڕابه‌رايه‌تيى بارزانيى نه‌مر. له‌م ياده‌دا سڵاو و دروود بۆ گيانى پاكى شههيدانى كوردستان ده‌نێرين كه له‌پێناو ئازاديى گه‌ل و وڵات‌دا گيانيان به‌خشى.
ڕێككه‌وتنى يازده‌ى ئادار يه‌كه‌م به‌ڵگه‌نامه‌ى فه‌رمى بوو له مێژووى هاوچه‌رخى گه‌لى كوردستاندا كه حكوومه‌تى عێراقى ناچار كرد له چوارچێوه‌ى ئۆتۆنۆميدا هه‌ندێك له مافه‌كانى بناسێنێت. هه‌ر چه‌نده حكوومه‌تى عێراق دواتر له‌سه‌ر بنه‌ماى لۆژيكى هێز له ڕێككه‌وتنه‌كه پاشگه‌ز بووه‌وه، به‌ڵام وه‌ك هه‌ميشه ئيراده‌ى گه‌لى كوردستان بۆ گه‌يشتن به مافه‌كانى له زه‌بر و زه‌نگ و هێزى چه‌ك به‌هێزتر بوو، تا دواجار هه‌ر ئه‌و ڕێككه‌وتنه بووه بنه‌ماى ده‌سكه‌وتى گه‌وره‌تر له ڕاپه‌ڕين و فيدراڵى بۆ هه‌رێمى كوردستان.
لۆژيكى هێز و پاشگه‌زبوونه‌وه له ڕێككه‌وتنى يازده‌ى ئادار، له به‌رده‌واميى شه‌ڕ و هێنانى ماڵوێرانى و كاره‌ساتى زياتر بۆ عێراق، هيچى ديكه‌ى لێنه‌كه‌وته‌وه، بۆيه با له‌م ياده‌دا هه‌موومان له عێراق په‌ند و وانه له مێژوو و هه‌ڵه‌كانى ڕابردوو وه‌رگرين و پابه‌ندى ده‌ستوور و هاوبه‌شى و هاريكاريى نێوانمان بين، تا هه‌موو كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ين و ئارامى و سه‌قامگيرى و پێشكه‌وتن و داهاتوويهكى باشتر بۆ وڵات و هه‌موو پێكهاته‌كانى مسۆگه‌ر بكه‌ين.
ڕێككه‌وتنى يازده‌ى ئادار وه‌ك چۆن به‌رهه‌مى يه‌كگرتوويى و تهبايى و يهكڕيزى و شۆڕشێكى سهرتاسهريى هه‌موو پێكهاته‌كانى گه‌لى كوردستان بوو، با يادكردنهوهيشى بكه‌ينه هانده‌رى تهبايى و يهكڕيزى و پێكه‌وه‌كاركردن و هاريكاريى نێوان ته‌واوى لايه‌ن و پێكهاته‌كان له‌پێناو پاراستنى ده‌سكه‌وته‌كان و چه‌سپاندنى سيستمى فيدراڵى و مسۆگه‌ركردنى مافه دهستوورييهكانى گه‌لى كوردستاندا.