گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

بەشێک لە پێشمەرگەکانی سازمانی خەباتی ئێران لە چیای هەڵگورد گەمارۆدراوون

2019.06.01 - 16:32
App store icon Play store icon Play store icon
بەشێک لە پێشمەرگەکانی سازمانی خەباتی ئێران لە چیای هەڵگورد گەمارۆدراوون

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- سکرتێری حزبی سازمانی خەباتی ئێران لەبارەی گەمارۆدانی بەشێک لە پێشمەرگەکانی لە چیای هەڵگورد راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا بەرپرسیارێتی هەر كێشەیەك بۆ پێشمەرگەكانی ڕووبدات مستەفا هیجری و مستەفا مەولودی بە بەرپرس دەزانێت. . راگەیەندراوەکەی بابە شێخ حوسەینی، سکرتێری حزبی سازمانی خەباتی ئێران لە کاتێکدایە کە بەگوێرەی میدیاکانی سازمانی خەبات "پێشمەرگەکانی هەردوو لایەنی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران و حیزبی دیموكراتی كوردستان لە شەوی هەینی لەسەر شەممە و تا ئەمڕۆ (شەممە) گەمارۆی دەستەیەك لە پێشمەرگەكانی سازمانی خەباتی كوردستانی ئێرانیان داوە لە چیای هەڵگورد بەمەبەستی شەڕو پێكدادان". . لەراگەیەندراوەکەی بابە شێخ حوسەینی، سکرتێری حزبی سازمانی خەباتی ئێران کە وێنەیەکی دەست (ناس کورد) کەوتووە، ئاماژە بەوە کراوە، لەگەڵ ئەوەی سازمانی خەبات پێوەندی بە هەردوو لایەنی حیزبی دیموكڕاتەوە كردوە بۆ ئارامكردنەوەی وەزعەكە بەڵام بەداخەوە هەنگاوی بە كردەوەییان بۆ كۆتایی هێنانی ئەو گەمارۆیە هەڵنەگرتووە. . لەبەشێکی تری راگەیەندراوەکەیدا بابە شێخ، داوا لە مستەفا هیجری و مستەفا مەولودی دەكات بە زوویی بۆ كۆتاییهاتنی ئەو كێشەیە و گەمارۆی پێشمەرگەكانی سازمانی خەبات هەنگاو هەڵگرن. . هۆشداری ئەوەش دەدات، هەموو لایەك ئاگادار دەكەینەوە هەر كێشەیەك بۆ پێشمەرگەكانی سازمانی خەبات ڕووبدات كاك مستەفا هیجری و كاك مستەفا مەولودی بە بەرپرس دەزانم. .