گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

ئەلحەسەنی: درۆزن بەناوی سیستانییەوە زۆر بوون و نوێترینیان ئەمەیە

2021.03.10 - 23:19
App store icon Play store icon Play store icon
ئەلحەسەنی: درۆزن بەناوی سیستانییەوە زۆر بوون و نوێترینیان ئەمەیە

ناس کورد-

مێژوونوس و ڕەخنەگری شیعە سەلیم ئەلحەسەمی بەتوندی وەڵامی مێزەر بەسەرێكی شیعە دەداتەوە لە ئەمەریكا كە لەبارەی پەیوەندی سیستانی و ئیمامی مەهدییەوە چیرۆكێك بۆ گوێگرەكانی دەگێڕێتەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەلحەسەنی لە وتارێكدا بەناونیشانی "درۆزن زۆر بوون بەناوی سیستانی" كە ئەمڕۆ (10 ئازاری 2021) بڵاویكردووەتەوە، باس لە مێزەربەسەرێكی شیعە دەكات لە ویلایەتی مەشیگانی ئەمەریكا كە لەوتارێكدا بۆ گوێگرەكانی وتویەتی جارێك پرسیویانە لە سیستانی كە ئاخۆ چاوی بەئیمام مەهدی دەكەوێت كە ئێستا غەیبە؟ ئەویش هیچ وەڵامی نەداوەتەوە، دواتر كە پرسیویانە بۆچی هیچت نەوت، ئەویش وتبووی ئەگەر بلێم بەڵێ: بەدرۆم ئەخەنەوە، ئەگەر بڵێم نا، ئەوە ئەلێن مەرجەعیەتەكەی لاوازە و راست نییە.

 

ئەلحەسەنی جەخت لەوە دەكاتەوە نەك هەر ئەمە بەڵكە ماوەیەكە شت هەڵبەستن و دروستكردنی گێڕانەوە بەناوی سیستانییەوە زۆر زیادیكردووە و "سیستانی هیچ كات پێویستی بەم درۆ و خۆبردنە پێشەوانە نییە".

 

بەقسەی ئەلحەسەنی هێندە بەسە كە سیستانی مەرجەعی باڵای شیعە و ناسراوترینیانە و هیچ پێویستی بە "چیرۆكی درۆ و ناڕاست نییە بۆ گەورەكردنی".