گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

ڕونکردنەوەى حکومەتى هەرێم لەبارەى بەکارهێنانى نەخشەى کوردستان لەدروستکردنى پولێکدا 

2021.03.10 - 22:45
App store icon Play store icon Play store icon
ڕونکردنەوەى حکومەتى هەرێم لەبارەى بەکارهێنانى نەخشەى کوردستان لەدروستکردنى پولێکدا 

ناس کورد- 

هەریەکە لە تورکیا و ئێران دژى ئەو پولەى بڵاوکراوەتەوە کە وێنەى پاپاى ڤاتیکانە و نەخشەى گەورەى کوردستان لە پشتەوەیە ناڕەزایەتیان دەربڕى و وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان دەڵێت، تەنها پێشنیارێک بووە لەلایەن هونەرمەندانەوە و پشتى پێ نەبەستراوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جوتیار عادل (چوارشەممە، 10ى ئازارى 2021) لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە سەبارەت بەو پولەى دروستکراوە وتى، ژمارەیەک هونەرمەند نمونەى پولێکیان بەهۆى سەردانەکەى پاپا فرانسیس پاپاى ڤاتیکان ناردووە بۆ وەزارەتى گواستنەوە و گەیاندن.

 

ڕونیشیکردەوە، ئەو نمونەیە تەنها پێشنیارێک بووە و ڕەزامەندى لەسەر نەدراوە، حکومەتى هەرێمى کوردستان لە چوارچێوەى دەستور و سەروەرى عێراقدا مامەڵە لەگەڵ ئەو مەلەفەدا دەکات، هەروەها ڕێزى پرەنسیپى دراوسێیەتى باش دەگرێت.

 

لاى خۆشیانەوە هەریەکە لە تورکیا و ئێران ناڕەزایەتى توندیان بەرامبەر پولەکە دەربڕى و داواى ڕونکردنەوەیان کرد و وەزارەتى دەرەوەى تارانیش نەخشەکەى بە ساختە ناوبرد.