ناس کورد-
پارێزگارى هەولێر چەند بڕیارێکى دەرکرد و داواى لە شوێنە بازرگانییەکان کرد کە تەواوى رێنماییە تەندروستییەکان جێبەجێ بکەن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر (10ى ئازارى 2021) لە راگەیەندراوێکدا چەند بڕیارێکى دەرکرد و ئاماژەى بەوە کرد کە هەر هاووڵاتییەک لە پارێزگاکانى کەرکوک و موسڵەوە بێنە شارى هەولێر دەبێت پشکنینى کۆرۆنایان پێ بێت.
ئاماژەى بەوەش کرد کە "گەشت و سەیران بە مەرجى جێبەجێکردنى رێنماییە تەندروستییەکان ئەنجام دەدرێت".
جەختیشى کردەوە کە "هەر کەسێک دەمامک نەبەستێ ڕێکارى لەبەرامبەردا دەگیرێتە بەر ".
بەگوێرەى راگەیەندراوەکە پرسەدانان و سەردانیکردنى سەرقەبران بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە و سەرپێچیکاران سزا دەدرێن و هەروەها کافتریا و یانەکانى شەوانە هەتا کاتژمێر 12ى شەو کراوە دەبن و هۆڵەکانى سینەما لەگشت و مۆڵ و بازاڕەکان دادەخرێن.