گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەرلەمان یاسای هەڵبژاردنی هەموار نەکردوەتەوە

  ئەمساڵ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق ئەنجام نادرێن

2019.06.01 - 15:03
  ئەمساڵ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق ئەنجام نادرێن
ناس کورد – هەڤاڵ فەتاح ئەندامێکی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای هەلبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند بەهۆی دواکەوتنی هەمواری یاسای هەڵبژاردنەکان لە لایەن پەرلەمانەوە، ئەمساڵ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان بەڕێوەناچێت. . حازم ڕودەینی، ئەندامی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ناس کوردى راگەیاند: بەهۆی دواکەوتنی هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنەکانی عێراق لە پەرلەمان، ئەمساڵ هەڵبژاردنی ئەنحومەنی پارێزگاکانی کە بڕیاربوو لە ١٦ى تشرینی دووەمی ٢٠١٩ ئەنجامبدرێن بۆ ساڵی داهاتوو دوادەخرێت. . وتیشی کۆمسیۆن وادەی ١ى نیسانى ئەمساڵی دیاری کردبوو بۆ حکومەت و پەرلەمان تا یاسای هەڵبژاردنەکان هەموار بکەنەوە، بەڵام تا ئێستا ئەو یاسایە هەموار نەکراوتەوە ئەو وادەیەش کە کۆمسیۆن دیاری کردبووتیپەڕیوە. . ئەندامەکەی کۆمسیاران وتی دوای هەموارکردنەوەی یاساکەش ئەوان پێویستیان بە حەوت مانگ هەیە بۆ تەواوکردنی ئامادەکارییەکان، هەروەها ئاماژەی بەوەکرد دواکەوتنی هەڵبژاردنەکان هۆکارەکەی یاساییە پەیوەندی بە حکومەت و پەرلەمانەوە هەیە، هیچ پەیوەندیەکی بە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانەوە نیییە، بەوپێیەی کۆمسیون لە ڕووی هونەری و لۆجستیەوە کێشەی نییە. . یاسای هەڵبژاردنەکان لە پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی یەکەمی بۆ کراوە و بڕیارە لە دوای پشوەکانی جەژنی ڕەمەزانەوە خوێندنەوەی دووەم بۆ هەمواری یاساکە ئەنجام بدرێت.